دیمەشق دژی سیستەمی خۆبەڕێوەبەریی لە باکووری سووریا نییە

سەرۆکی دەستەی بەڕێوبەریی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات پاگەندەی کرد: لە سەفەری ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە بۆ دیمەشق، باسی خۆبەڕێوەبەرییان لە باکووری سووریا لەگەڵ دەوڵەتی ئەم وڵاتە کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهرلە ڕووسیا ئەلیەوم، ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی بەڕێوبەریی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات وتی: ئەم ئەنجومەن لەگەڵ دەوڵەتی سووریا سەبارەت بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ لێکدانەوەی پرسەکانی هاوپەیوەند بە  شێوازی بەریوەبەریی ناوچەکانی باکووری سووریا ڕێککەوتن.

 ڕاشیگەیاند: دەوڵەتی سووریا هیچ دژایەتیەکی لەگەڵ ئیدارەی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا بە شێوەی خۆبەڕێوەبەریی نییە.

ئیلهام ئەحمەد جەختی کرد: دۆسیەی ئەمنیەتی لە گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی سووریا باس نەکراوە و ئەم سەفەرەی وەفدی کورد بۆ دیمەشق لەسەر داخوازیی دەوڵەتی سووریا بووە.

وتیشی: زۆربەی پارتە کوردییەکانی سووریا لە ژێرناوی سیستەمی خۆبەڕیدا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دەوڵەتی سووریا نوێنەری تایبەتیان دەبێت.

ئەوەشی وت کە لامەرکەزییەت لە سووریا ڕێگاچارەیەکی گونجاوە بۆ ڕزگارکردنی ئەم وڵاتە لە قەیران.

سەرۆکی دەستەی بەڕێوبەریی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات لە درێژەدا وتی: لە کۆبوونەوی دیمەشق باسی ڕادەست کردنی ناوچە  کوردنشێنەکان نەکراوە و بڕیارە لە دیدارەکانی داهاتوودا تەوەری سەرەکی خۆبەڕێوەبەریی ناوچە کوردنشینەکان و مافی کەمینەکان لە سووریا بێت.

News Code 20744

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =