چین هێزی سەربازی ڕەوانەی سووریا دەکات

باڵوێزی چین لە سووریا ڕایگەیاند کە پیکەن ڕەنگە بۆ ئازادی پارێزگای ئەدلەب هێز ڕەوانەی سووریا بکات و یارمەتی سوپای سووریا بدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، چی چیانجینگ، باڵوێزی چین لە سووریا پێشنیاری داوە کە پیکەن بە مەبەستی یارمەتی سوپای سووریا هەرچی زووترە هێزە چینییەکان ڕەوانەی سووریا بکات تاکوو بەشداری ئۆپراسیۆنی ئەدلەب بکەن.

ئەو لە درێژەدا ڕایگەیاند کە چین خوازیاری ئەوەیە و پێی خۆشە یارمەتی سوپای سووریا بدات.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سوپای سووریا خۆی ئامادە دەکات تاکوو پارێزگای ئەدلەبیش لە دەستی تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرە ئازاد بکات، بە هۆی پشتیوانی تورکیا لەم ناوچەیە پێش بینی دەکرێت شڕێکی قورس لە ناوچەی ئەدلەب سەر هەڵبدات.

News Code 20743

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =