ئێران بووە پاڵەوانی زۆرانی ئازاد و فەرەنگی ئاسیا

هەڵبژاردەی زۆرانی ئازاد و فەرەنگی مێرمنداڵانی ئێران بە وەدەستهێنانی ۱۲ میدالیای زێڕ، زیوێک و ۷ بڕۆنز بووە پاڵەوانی ئاسیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکەمین خولی پێشبڕکێیەکانی ئازاد و فەرەنگی مێرمنداڵانی پاڵەوانێتی ئاسیا بە ئامادەبوونی ۹ هەڵبژاردەی نەتەوەیی ڕۆژی هەینی لە شاری کەرەج بەڕێوەچوو.

لە بەشی فەرەنگیدا ئێران ۷ میدالیای زێڕ و ۳ بڕۆنزی وەدەستهێنا و بە کۆی ۲۲۰ خاڵ بووە پاڵەوان و هەڵبژاردەی قەزاقستان، هیند و قڕقیزستان بە ڕیز بوونە دووەم تا چوارەم.

لە بەشی زۆرانی ئازادا هەڵبژاردەی ئێران ۵ زێڕ، زیوێک و ۴ میدالیای بڕۆنزی مسۆگەر کرد.

News Code 20742

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =