هەموو رۆژێ کەسێک لە جادەکانی کوردستان گیانی لە دەست دەدات

نوێنەری خەڵکی شارەکانی سنە، دیواندەرە و کامیاران لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی وتی: هەموو رۆژێ کەسێک لە جادەکانی کوردستان بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ، گیانی خۆی لە دەست دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئەحسەن عەلەوی لە دانیشتنی رۆژی ڕابردوو (پێنج شەممە)ی ستادی داڕشتنەوەی شاریی پاریزگای کوردستان کە بە ئامادەبوونی وەزیری رێگەی و شارسازی لە هۆڵی شەهیدانی دەوڵەتی پاریزگاری بەڕێوەچوو، بە ئاماژە بەوەی کە هەرچی رۆژە کەسێک بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە جادەکانی کوردستان گیانی خۆی لە دەست دەدات و حەوتەی جارێک شایەدی وەرگەڕانی تانکەرەکانی سووتەمەنی لەم پاریزگایەین، وتی: جادەکانی کوردستان بێ بەرین لە گەورەڕێ و شاڕێ و زۆربەیان بۆ کاروباری ترانزیتی کەڵکیان لێ وەردەگیردرێ.

ڕاشیگەیاند: ئەو پرسە بۆتە هۆی ئەوەی کە رۆژانە شایەدی ڕووداوئی دڵتەزێنی هاتوچۆ کە مەرگ و برینداربوونی هاووڵاتیانی بە دواوەیە لەو جادەگەلە بین.

عەلەوی ئاماژەی بەوەش دا: کەمەربەندیی شارۆچکەی بێعسەتی سنە کە لە سەر رێگەی سنە بۆ دیواندەرەیە پێویستی بە کاری کارناسی و ئەندازیاری لە پێناو کەمکردنەوەی ترافیک و بێ ڕووداوکردنیەتی.

نوێنەری خەڵکی شارەکانی سنە، دیواندەرە و کامیاران لە مەجلیس وتیشی: پێویستە لە سەر رێگەی سنە – دیواندەرە بەرەو کامیاران دوو ژێر گوزەر چێ بکرێت بۆ ئاسانکاری و دابین کردنی هێمنایەتی هاتوچۆەکانی سەر رێگەی حسێن ئاوا و سەرەوقامیش.

ناوبراو زیادی کرد: کێشەکانی کوردستان زۆرن و پێویستیان بە گوژمەی تایبەتی و زیاتر و ئاسانکاری لە جێبەجێ کردنی پڕۆژەکان بە تایبەتی لە کەرتی رێگە و شارسازییە.

شایانی باسە، ساڵی رابردوو ٣٦٥ کەس بە هۆی ڕووداوگەلی هاتوچۆ لە جادەکانی کوردستان گیانی خۆیان لە دەست داوە.

News Code 20740

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =