هیچ پلانێک بۆ دیدار لە گەڵ پەمپێئۆ لە ئارادا نییە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێرای ڕەت کردنەوەی دەنگۆکانی سەبارەت بە ئەگەری دیدار لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەنگاپوور، وتی: دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا نیشانی داوە کە پابەند بە بەڵێنەکانی نییە و دیدار بۆ دیدار هیچ مانایەکی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی دەوڵەر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران پاش واژۆکرانی بەڵگەی پەیوەست بوونی ئێران بە پەیمانی موەدەت و هاوکاریی کۆمکاری باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا (ئاسەئان) سەبارەت بە دەسکەوتەکانی ئەو پەیوەست بوونە وتی: ئێران بە واژۆکردنی ئەو بەڵگەیە بە شێوەی فەرمی پەیوەستی ئەو ڕێککەوتننامەیە بوو. هاوکارییەکانی ئێران و ئاسەئان لەوە بە دوا زیاتر لە جاران مومکینە؛ ئەگەرچی ئێران لە ڕابردووشدا هاوکاریی باشی لە گەڵ وڵاتنی ئاسەئان بووە. بەڵام لەوە بە دوا ئەو ئیمکانە بۆ ئێران ڕەخساوە کە وەک وڵاتێکی گرینگ لە ناوچەدا لە پێنجەمین دەسەڵاتی ئابووریی جیهان و هەروەها بلووکی ئابووریی گرینگ لە ناوچەی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا بە ئەزموونێکی سەرکەوتوو، نزیک‌تر بێتەوە.

وتیشی: لەو دەرفەتە هەروەها بۆ دیدارگەلی دوولایەنەی جۆراوجۆر لە پەراوێزی دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ئاسەئان کەڵک وەرگیراوە و دیدارگەلێکی باشمان لە گەڵ وڵاتانی میوان و ئامادەبووی ئاسەئان بووە و دەبێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: لەو دەرفەتە هەروەها بۆ لێکدانەوەی دۆخی ئیستای دەرچوونی ئەمریکا لە بەرجام و گوشارە نایاساییەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئەندامانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پێشێل کردنی بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، کەڵک وەرگیراوە.

زەریف بە ئاماژە بە دیدارەکانی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی سەنگاپوور و پێداگریی لە سەر پاراستنی بەرجام و هێنانەبەرکاری رێکارە نوێباوەکان بۆ درێژەی پەرەدان بە پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئەو وڵاتە لە گەڵ ئێران، باسی لە دروشمەکانی خۆڕاگری و داهێنان لە ئاسەئان کرد و ڕایگەیاند: ئەو دروشمانە لەمساڵدا دەسەلمێنن کە سیاسەتە یەک لایەنەکانی دژی ڕیسای نێودەوڵەتی، بە پێچەوانەی هەوڵەکان بۆ پێوشوێن گرتن و پەرەی ئەو جۆرە سیاسەتە خۆڕاگرانەیە.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە تەواو بەرپرسانی باڵای لایەنی گفتوگۆ لە گەڵ ئێران بەرژەوەندیی خۆیان لە پاراستن و بەردەوامبوونی بەرجام دەبینن، ڕاشیگەیاند: خاڵی بەرچاو  لێرەدا گوشارەکانی ئەمریکا بە سەر کەرتە تایبەتییەکانە و لەمناوە وڵاتان کۆنتڕۆڵێکیان بە سەر کەرتی تایبەتیی خۆیاندا نییە و هەر بۆیە دەبێ ئێران و وڵاتانی دیکە کەرتی تایبەتیی خۆیان بە تواناتر بکەن بۆ ئەوەی لەبابەتی درێژە و پەرەدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئێران بڕیار بدەن.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی ئەگەری دیدار لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەنگاپوور، جەختیشی کرد: هیچ پلانێک بۆ دیدار لە گەڵ پەمپێئۆ لە پەراوێزی ئەو دانیشتنانە لە ئارادا نییە و بڕیار نییە دیدارێکمان هەبێت. کەم دیدارمان لە گەڵ ئەمریکا نەبووە، بەڵام دەوڵەتی ئێستای ئەو وڵاتە سەلماندوویەتی کە پابەند بە بەڵێنەکانی نییە و دیدار بۆ دیدار مانایەکی نییە و ئەمریکاییەکان دەبێ نیشان بدەن کە دیدارەکان ڕێککەوتنێکیان بە دواوە دەبێ و ئەو دیدارە دەبێ ڕەچاو بگیردرێت.

بیریشی هێنایەوە: نامتمانەیی هەمبەر بە بەڵێنەکانی ئەمریکا ڕاستییەکە کە نە تەنیا لە ئێران، بەڵکوو لە هەموو جیهان پەرەی سەندووە و خاڵی دووهەم حەزی ئەمریکا بە گەمارۆدانە و رۆژی ڕابردووش دوو وەزیری وڵاتێکی هاوپەیمانی ناتۆی گەمارۆ دا کە ئەو کارە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئەو وڵاتەیە و نیشان دەدا کە دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا هیچ پەرژینێک بۆ سیاسەتیە نایاساییەکانی خۆی گەمارۆدانەکانی ناناسێت.

زەریف بە داکۆکی لە بڕیاری جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بە کۆمەڵ لە بەرامبەر ئەو جۆرە سیاسەتە یەک لایەنانە، زیادی کرد: دەرچوونی ئەمریکا لە پەیمانەکانی پاریس، نەفتا، تی پی پی تێکرا هەلومەرجێکیان ساز داوە کە سەلمێنەری ئەوەن ئەمریکا دەبێ ئامادەی ئەوە بێت کە یەکەم بە پێوەری ڕێزی بەرامبەر گفتوگۆ بکات و پاشان گوشار و گفتوگۆ دوو پرسی دژ بە یەکن و پێکەوە نایەن.

News Code 20736

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =