سوپای سووریا دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئیسڕائیلی خستە خوارەوە

هەواڵەکانی پایتەختی سووریا ئاماژە دەکەن کە سیستمی دژ مووشەکی سوپای سووریا دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئیسڕائیلیان کردووەتە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند کە سیستمی دژ مووشەکی سوپای سووریا دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئیسڕائیلیان لە ڕوژئاوای ئاسمانی دیمەشق کردووەە ئامانج.

بە پێی لێدوانی وائل ڕووسی، چالاکی سووری فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان و سێ مووشەکی ئیسڕائیلییەکان تەقێندڕاوەتەوە. وەک دیاریشە دوو مووشەک لە باشوور و مووشەکێک و فڕۆکەیەیش لە ڕۆژئاوای ئاسمانی دەمیشق کراوەتە ئامانج.

کووڕەک ئەڵماسیان، ڕۆژنامە نووسی سووری ئاماژەی کردووە کە سوپای سووریا ئەم هێرشانەی پشت ڕاست کردووەتەوە.

ئیلیانیت چرینیک، ڕۆژنامەنووسی جروزالم پۆست ڕایگەیاند وەک دیارە سوپای ئیسڕائیل ئامانجی ئەوە بووە بنکەیەکی سەربازی لە نزیک دەمیشق بکاتە ئامانج.

ئاژانسی ساناش کەوتنە خوارەوەی ئامانجێک لە ڕۆژئاوای دیمەشقی پشت ڕاست کردووەتەوە.

News Code 20733

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =