هەندێ لایەنی دەرەکی دەیانەوێت لە بری خەڵکی سووریا بڕیار بدەن

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئا سێ ئان هۆشداریی دا کە بڕێک لایەنی دەرەکی هەوڵ دەدەن لە بری خەڵکی سووریا سەبارەت بە داهاتووی ئەو وڵاتە بڕیار بدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تاس، سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی یەکێتی وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ئا سێ ئان کە لە سەنگاپوور بەڕێوە دەچێت جەختی کرد کە هەوڵی کاراکتەرە بیانییەکان بۆ دیاری کردنی پێکهاتەی حکومەتی داهاتووی سووریا ئەنجامی پێچەوانە دەدات.

ناوبراو لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی وتی: بڕێک کاراکتەری بیانی تێدەکۆشن کە سەبارەت بە هەموو شتێک لە جیاتی سوورییەکان بڕیار بدەن بەڵام ئەوە خەڵکی سووریان کە ئەبێ ئیدارەی ئەو وڵاتە بەدەستەوە بگرن و شێوەی حکومەتی داهاتوو دیاری بکەن و یاسای بنەڕەتی پێک بێنن.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی کرد کە مسکۆ لە ئاوەها ڕەفتارێک پاڵپشتی ناکات و دەزانێت کە ئەو کارانە ئاکامی پێچەوانەی دەبێت.

News Code 20731

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =