نزیک بە ٦٠٠ هەزار پەنابەری سووری گەڕاونەتەوە دەیرەزوور

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوو نزیک ٦٠٠ هەزار ئاوارەی سووری گەڕاونەتەوە بۆ شوێنی ژیانیان لە دەیرەزوور.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری سانا، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بەیانییەیەکی نوێی سەبارەت بە گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەکان بۆ ماڵ و شوێنی ژیانیان بڵاو کردووەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو وەزارەتخانە ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوودا نزیک بە ٦٠٠ هەزار ئاوارەی سووری گەراونەتەوە بۆ شوێنی ژیانیان لە دەیرەزوور.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە دەوڵەتی دیمەشق دەوری گرنگی لە دروست کردنی بەستێن بۆ گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەکان بۆ شوێنی ژیانیان گێڕاوە.

ئەو وەزارەتخانە جەختی کردووە کە ڕەوتی گەڕانەوەی سوورییەکان بۆ ماڵ و شوێنی ژیانیان لە ناوچەکە درێژەی هەیە.

News Code 20726

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =