ئه‌مریکا سه‌رپه‌لی هه‌موو پیلانه‌کان له‌ دژی سووریایه‌

فه‌رمانبه‌رێکی باڵوێزخانه‌ی سووریا له‌ ئه‌ردۆن وتی: ئه‌مریکا سه‌رپه‌لی هه‌موو پیلانه‌کان له‌ دژی سووریایه‌ و سه‌قامگیری سووریا تێک ده‌دات. ئه‌وه‌ی ناوی هاوپه‌یمانی دژه‌ داعشە، نایاساییه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، ئیمه‌ن عه‌لوه‌ش، فه‌رمانبه‌ری باڵویزخانه‌ی سووریا له‌ ئه‌ردۆن وتی: ده‌میشق کاتی گونجاوی به‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌ک له‌ سووریا داوه‌ تاکوو کێشه‌کان به‌ ڕێکاری ئاشتیانه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت.

ئه‌و زیادی کرد: داواکاری سووریا ڕوونه‌ و پاک کردنه‌وه‌ی سووریا له‌ ده‌ستی تیرۆریسته‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاتانی خۆیانه‌.

عه‌لوه‌ش وتی: کۆبوونه‌وه‌ی سوچی هه‌نگاوێکی باش له‌م ڕووه‌وه‌ بوو. ئه‌گه‌ر وڵاتانه‌ی که‌ دروشمی دیموکڕاسی ده‌ده‌ن و پشتیوانی له‌ گرووپه‌ چه‌کداره‌کان ده‌که‌ن، به‌ڕاستی ڕێز له‌ مافی مرۆڤ بگرن سووریا وه‌ک ڕابردووی لێدێته‌وه‌.

فه‌رمانبه‌ری باڵویزخانه‌ی سووریا له‌ ئه‌ردۆن ئاماژه‌ی دا: ئه‌مریکا سه‌رپه‌لی هه‌موو پیلانه‌کان له‌ دژی سووریایه‌ و سه‌قامگیری سووریا تێک ده‌دات. ئه‌وه‌ی ناوی هاوپه‌یمانی دژه‌ داعشە، نایاساییه‌. ئه‌وان کاریان به‌ تیرۆریسته‌کان نییه‌، وه‌ک ئه‌و گرووپانه‌ی له‌ ناوچه‌ی سوه‌یدا کوشتاریان کرد و ئێسته‌ له‌ ناوچه‌ی ته‌نه‌ف له‌ ژێر حه‌مایه‌ی ئه‌مریکان.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ ئاواره‌کانیش وتی: ده‌وڵه‌تی سووریا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو ئاواره‌کان به‌ وڵات دڵنیایی داوه‌. باڵوێزخانه‌ی سووریا له‌ ئه‌ردۆن هه‌ر ڕۆژ ناوی ژماره‌یه‌کی زۆر سووریا تۆمار ده‌کات که‌ ده‌یانه‌وێت به‌ پاسه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سووریا و ماڵ و حاڵی خۆیان.

News Code 20721

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =