وەزیری ڕێگا و شارسازی بەردی بناغەیی پڕۆژەیەکی گرینگی لە کوردستان دانا

وەزیری ڕێگا و شارسازی بە هاوڕێی ژمارەیەک لە کارناسانی ئەو وەزارەتە چەندین پڕۆژەی بەسەر کردەوە و بەردی بناغەیی پڕۆژەیەکی گرینگی ڕێگاوبانی له سنە دانا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, دوکتۆر ئاخووندی وەزیری ڕێگا و شارسازی در سەردانی بۆ شاری سنە بەردی بناغەیی دەستپێکردنی پڕۆژەی سێ ڕێیانی سنە, مەریوان , سەقزی دانا.

ئاخووندی دواتر سەردانی ناوچەی نایسر لە شاری سنە ی کرد کە کێسەی زۆرە و ئێستا دۆخی ڕێگاو بانی تەواو نالەبارە.

دواتریش سەردانی پڕۆژەیەکی توونێل لە ڕێگای کامیارانی کرد و لە کۆبوونەوەی مەکۆی بووژاندنەوەی شاریی کوردستانیش پلانەکانی وەزارەتی ڕێگا و شارسازی بۆ کێشەکانی شاری سنەی خستە ڕوو.

ئاخووندی جەختی کرد وەزارەتەکەیان هەموو هەوڵێک دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی دۆخی ڕێگا و بان و شارسازی لە کوردستان باشتر بێت و ئاسانکاری بۆ چارەسەریی کێشەکان بکرێت.

News Code 20719

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =