۹ داعشی لە کالینینگرادی ڕووسیا دەستگیر بوون

ڕێکخراوی ئەمنیەتی فدراڵیی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ۹ داعشی لە کالینینگرادی ڕووسیا دەستگیر بوون.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە تاس، ڕێکخراوی ئەمنیەتی فدراڵی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ۹ داعشی لە کالینینگرادی ڕووسیا دەستگیر بوون.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی ڕێکخراوی ئەمنیەتی ڕووسیا هاتووە: ۹ تیرۆریستی سەر بە گرووپێکی نەهێنی و توندڕەو کە ویستیان کاری تیرۆریستی ئەنجام بدەن و لە شارەکان ئەندام بۆ داعش وەر بگرن، دەستگیر کران.

هەروەها ئاماژە کراوە: پۆلیسی ڕووسیا لە ڕێکلام و پاگەندەکانیان تێگەیشت کە ئەم گرووپە لە دوای وەرگرتنی ئەندام بۆ گرووپی تیرۆریستی داعشن و ئەندامەکانیان ناچار دەکەن کاری جەنایی بکەن.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە کراوە کە بڕێک لەم کەسانە پێشتر سەفەری سووریایان کردووە و پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە داعشەوە بووە.

News Code 20717

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =