ڕکابەری لایەنە سیاسییەکان لە عێراق تایبەتمەندی دیمۆکراسیە

یەکێک لە ڕبەرەکانی ڕەوتی سەدر گۆڕانکارییەکانی ئێستا لە نێوان ڕەوتە شیعەکانی عێراقی شتێکی سروشتی زانی و جەختی کرد کە ئەو ڕکابەرییانە تایبەتمەندی دیمۆکراسییە تازە پێ گرتووەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی هەواڵی عێراق، ئەمیر کنانی یەکێک لە ڕێبەرەکانی ڕەوتی سەدری عێراق جەختی کردووە کە گۆڕانکارییەکانی ئێستا لە نێوان ڕەوتە سیاسییەکانی شیعەی عێراق شەڕ نییە بەڵکوو جۆرێک ڕکابەری نێوان هاوبپەیمانییە پەرلەمانییەکانە.

ئەو ئەندامەی ڕەوتی سەدرە جەختی کرد کە ئەو ڕکابەرییە لە درێژەی کاری باشتر لە پەرلەمان سروشتییە و ئەم دۆخە لە وڵاتانێک وەکوو عێراق کە خاوەن دیمۆکراسی تازە پێگرتوون، دۆخێکی تەندروستە.

ناوبراو هەروەها جەختی کردووە کە هاوپەیمانی سائیرۆن خەریکە دەبێتە گەورەترین هاوپەیمانی لە پەرلەمانی عێراق و زیادی کرد کە ئامانجی ئەو هاوپەیمانییەنزیک بوونەوە بە لایەنەکانی ترە.

News Code 20715

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =