هاویشتنی یەکەمین مانگیلەی ئۆپەراسیۆنیی ئێران بۆ سووڕگەی زەوی

سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوونی بە ئاماژە بەوەی کە ڕەوتی وەرگرتنی ماگیلەی هەڵسەنگاندنی "پەیام" کۆتایی پێ هاتووە، وتی: ئەو مانگیلەیە وەک یەکەمین مانگیلەی ئۆپەراسیۆنیی ئێران بە ٢ ساڵ تەمەن لە سووڕگەی ٥٠٠ کیلۆمەتریی زەوی جێگر دەکرێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی زانست و تەکنۆلۆژیا – مەعسوومە بەخشی و ندا نەزەری: ئەمڕۆ پیشەسازیی گەردوونی وەک یەکێک لە پاژەکانی گەشەی هەر وڵاتێک دێتە ئەژمار و هەر بەو هۆیە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان هەوڵی بەرزکردنەوەی توانستەکانیان لە بواری تەکنۆلۆژیا و وەبەرهێنانی دەسکەوتەکانی لە رێگەی دانوستان لە گەڵ وڵاتانی دیکەن. لە لایەکی دیکەوە بە ئاوردانەوە لە پێشبینیی بەرزبوونەوەی لە سەدا ٩٢،٥ی ئاستی ئابووریی هاوپەیوەند لە گەڵ خزمەتکاری تا ساڵی ٢٠٤٥، تەکنۆلۆژیای گەردوونی دەتوانێ لەو ئابوورییەدا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبێت و بەستێن بۆ گەشەی بازرگانی لەوبارەیە و ئاراستەکردنی خزمەتکاری خۆش بکات.

مورتەزا بەراری سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوونی ئێران لەم حەوتەیەدا بە ئامادەبوون لە هەواڵدەریی مێهر سەبارەت بە ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی گەشەی تەکنۆلۆژیای گەردوونی لە وڵاتدا وەڵامی پرسیارەکانی گرووپی زانست و تەکنۆلۆژیای دایەوە.

هەنگاوە هەڵگیراوەکان لە کەرتی گەردوونی وڵات، گرفتەکانی بەردەم ئەو کەرتە، دەسکەوتەکانی وڵات لە بواری تەکنۆلۆژیای گەردوونی، زەروورەتی گەشەی تەکنۆلۆژیای خۆجێی گەردوونی، پلان و کێشەکانی هاوپەیوەند بە گەشەی داهات و ڕەخسانی هەلی کاری گەردوونی تەورەکانی ئەم وتووێژە لە گەڵ ناوبراو بوو.

سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوونی ئێران سەبارەت بە گەشەی تەکنۆلۆژیای گەردوونی لە وڵات لای وایە کە ئەگەر ئێستا لە دەفرایەتییەکانی ئەو کەرتە کەڵک وەرنەگرین، نە تەنیا دەرفەتەکان بە فیرۆ دەچێت، بەڵکوو دەبینە وڵاتێکی ژێر چەپۆکی وڵاتانی دیکەی بواری تەکنۆلۆژیای گەردوونی.

دەقی وتووێژ لە گەڵ مورتەزا بەراری جێگری وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنۆلۆژیای زانیاری و سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوونیی ئێران لە خوارەوە دەخوێننەوە:

* دەسکەوتەکانی ڕێکخراوی گەردوونی ئێران لە ١٠ ساڵی یەکەمی پلانی گەردوونی وڵات چ بووە و ئەو کەرتە بەرەوڕووی چ گرفتگەلێک بۆ گەیشتن بە پلانی گەشەی لەبەرچاو گیراوە؟

ـ لە بواری تەکنۆلۆژیای گەردوونی لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوو پلانگەلێکی زۆر باشمان داڕشتووە و دەبینین کە دەوڵەتەکان لەو بازنە زەمانییەدا ڕۆڵێکی کارامەیان بۆ گەشەی ئەو کەرتە بووە. پلانی گەشەی ١٠ ساڵەی گەردوونیی وڵات لە ساڵی ٨٥ی هەتاوییەوە دەستی پێکرد و لە ساڵی ٩٤دا کۆتایی پێهات. لەو بازنە زەمانییەدا دەوڵەت دەفرایەتییەکی گونجاوی لە زانکۆکان کردۆتەوە و لە ئێستادا شایەدی ئەوەین کە زایتر لە ٢٨ ناوەندی زانکۆیی شازی وڵات لە ڕشتە هاوپەیوەندەکان بەو بوارە خەریکی ڕاهێنانی هێزی پسپۆڕن. لە لایەکی دیکەوە هەنگاوە هەڵگیراوەکان هاوسەنگ لە گەڵ پلانی گەشەی گەردوونی بۆتە هۆی ئەوەی کە بەختەوەرانە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو پلەی یەکەمی ناوچە لەو کەرتەدا مسۆگەر بکەین و ڕۆڵێکی بەرچاومان لە بواری زانستە مرۆییەکانی ئەو بوارەدا هەبێت.

* لە ئێستادا بەرهەم هێنان و هاویشتنی مانگیلەکان لە چ هەلومەرجێکدان و لە بوارەدا چ هەواڵێکی نوێ و تازەتان بە لایەنگرانی کەرتی گەردوونیی وڵات پێیە؟

ـ هەواڵی گرینگ ئەوەیە کە پڕۆژەگەلی گەردوونی بە خێرایی و ڕاکە بەرەو پێشکەوتن دەچێت و هەڵوێستی وڵات لە پلانە گەردوونییەکانشدا پەیوەستە بە پرسی گەشەی ژێرخانەکانی گەردوونی و بەرهەم هێنانی مانگیلە ئۆپەراسیۆنی و کاربۆردییەکان. هەواڵی نوێی ئێمە لەوبارەیەوە ئەوەیە کە ڕەوتی وەرگرتنی مانگیلەی هەڵسەنگاندن لە دووری "پەیام" دەستی پێکردووە و تەواو بووە و ئێمەش ئیستا خەریکی تاقی کردنەوەی سیستەمی کاریی ئەو مانگیلەین. ئەو پڕۆژەیە ئیستا لە قۆناغی دەستپێکردنی ڕەوتی ڕێکخستنی لە گەڵ سیستەمی هاوێژەریین.

* باسی وردەکاریی زیاتری ئەو مانگیلە و کاتی هاویشترانیمان بۆ بکەن و ئەوەی کە ئەو مانگیلەیە چ دەسکەوتگەلێکی بۆ وڵات دەبێت؟

ـ مانگیلەی پەیام، مانگیلەیەکی هەڵسەنگاندنی زانکۆی ئەمیر کەبیر بە وردبینیی ٤٥ مەترییە کە وەک یەکەمین مانگیلەی ئۆپەراسیۆنی ئێران بڕیارە لە سووڕگەی سەروو ٥٠٠ کیلۆمەتریی زەویدا جێگر بکرێت. تەمەنی ئەو مانگیلەیە لە سووڕگەیدا زەویدا ٢ ساڵە. ئەوە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا ئێمە مانگیلەگەلێکی توێژینەوەییمان بە تەمەنی یەک مانگ تا ٤٥ رۆژ  ڕەوانەی سووڕگەی توێژینەوەیی ژێر ٥٠٠ کیلۆمەتریی زەوی کردووە بەڵام مانگیلەی پەیام بڕیارە بە هەڵکردنی تەمەنێکی دوو ساڵە لە بەرزایی سەرتر لە ٥٠٠ کیلۆمەتری سووڕگەی زەویدا جێگر بکرێت.

لە بابەتی زەمانی هاویشتنی ئەو مانگیلەیە دەبێ بڵێم کە کاتی دروستی هاویشتنەکە پەیوەستە بە ئەنجامی تاقیکارییەکان. ئێمە لەم حەوتەیەدا مانگیلەکەمان وەرگرتووە و هاوکارەکانمان تاقیکاریی سیستەمی و پراتیگیان دەست پێکردووە و پاش ئەو تاقیکارییە، ڕەوتی هاوئاهەنگکردن لە گەڵ سیستەمی هاوێژەر دەست پێدەکەین.

* ئایا ئیمکانی هاویشتنی ئەو مانگیلەیە لە ڕەزبەری ئەوساڵ و هاوکات لە گەڵ حەوتەی جیهانی گەردوون هەیە؟ ئایا بڕیارە ئەو مانگیلەیە بە سیستەمی هاوێژەری ناوخۆیی ڕەوانەی گەردوون بکرێت؟

ـ کاتی هاویشتن دەروەستی بە ڕەوتی ئەو دوو تاقیکارییە هەیە کە خود تاقیکارییەکان ٦ تا ٩ مانگ کات دەخایێنێت و هیوادارین پاش ئەو قۆناغە، ڕەوتی دەرکردنی مۆڵەتی هاویشتن لە زووترین کاتدا دەربکرێت. لە بابەتی سیستەمی هاوێژەر، گەشەی هاوێژەرە ناوخۆییەکان لە یەکەمایەتیی ئێمەیە. بەڵام بە دوای ئامانجێکی دیکەشەوەین کە هەوڵ بۆ بەهرە وەرگرتن لە دەفرایەتیی هاوێژەرە دەرەکییەکان.

* ئایا لە پرسی هاوکاری لە گەڵ وڵاتانی دیکەی بواری گەردوونی، کێشە و تەنگەژەگەکێک لە ئارادایە و مومکینە ئەو تەنگەژانە کاریگەریان هەبێت لە سەر بواری کەڵک وەرگرتن لە هاوێژەری دەرەکی؟

ـ هیچ تەنگەژەیەک بۆ هاوکاری لە گەڵ وڵاتانی دیکەی لە بواری هاوێژەر لە ئارادا نییە. لە ئیستدا نزیکەی ١٢ وڵاتی توانا لە بواری هاویشتنی مانگیلە لە جیهاندا هەیە و ئێران نوهەمین وڵاتە کە خاوەن ئەو تەکنۆلۆژییەیە. هەر بەو هۆیە لە پێناو هاوکاری لە گەڵ وڵاتانی لێهاتوو لەو کەرتەدا هەوڵ دەدەین. هەڵبەت هەندێک لەو وڵاتانە حەز بە هاوکاری ناکەن و هەندێکی دیکەشیان بە پێچەوانە پێشوازی دەکەن لە هاوکاری کردن. هەڵبەت دەفرایەتیگەلێکی دیکەش لە بواری هاویشتن لە ئارادان، بۆ وێنە ئێمە دەتوانین لە دەفرایەتییەکانی ڕێکخراوی هاوکارییە گەردوونییەکانی ئاسیا و ئەقیانووسییە (ئێپسکۆ) یان بەستێنێک کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەردەم مانگیلە زانکۆییەکان دایناوە، کەڵک وەرگرین. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە ئەگەر مانگیلە لە لایەن زانکۆوە بەرهەم بێت و لە پێناو وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی جیهان بێت (بۆ وێنە لە بواری خۆڵبارین و گەردوتۆز یان بەڕێوەبەریی بەڵاکان بێت) لە هاویشتنی ئەو مانگیلانە هاوکاریی پێویست دەکات.

* ئەو مانگیلە زانکۆییانەی کە کۆتاییان پێ هاتووە، چ چارەنووسێکیان دەبێت؟ ئایا بڕیارە ئەو مانگیلانە کە زۆرتر بۆ مەبەستی توێژینەوەین ڕەوانەی گەردوون بکرێن؟

ـ مانگیلەی "دۆستی" کە بەرهەمی زانکۆی شەریف-ـه، مانگیلەیەکە بە تەکنۆلۆژیای باڵا(های تەک) و توێژینەییەوە کە درێژەی تەمەنی ٤٥ رۆژە. ئێمە لە قۆناغی وەرگرتنی مۆڵەت بۆ هاویشتنی ئەو مانگیلەیەن؛ چونکە بەرهەم هێنانی مانگیلە لە ئەستۆی ڕێکخراوی گەردوونییە، بەڵام مۆڵەتی هاویشتن لە ئەستۆی ناوەندەکانی دیکەیە.

* کەی چارەنووسی مانگیلە بە جێ ماوەکان لە دەوڵەتی پێشوو دیاری دەکەن؟

ـ ئێمە لە ٢ کلاس مانگیلەی موخابراتی و هەڵسەنگاندنکاری لە ئێراندا چالاکین، بۆ وێنە مانگیلەکانی "دۆستی" زانکۆی شەریف، "پەیام"ی زانکۆ ئەمیر کەبیر و "زەفەر"ی زانکۆی عیلم و سەنعەت دەچنە ڕیزی مانگیلە هەڵسەنگاندنکارییەکان و مانگیلەی ناهید دەچێتە خانەی مانگیلەی موخابراتی. لەمناوە مانگیلەی ناهید لە لایەن پەیمانکارەوە ڕادەستی ئێمە کراوە و ئێستا خەریکی تاقیکارییە سیستەمی و پراتیگییەکانیان و ئەگەر ئەو بەشەش جێبەجێ بێت، ڕەوتی هاوسەنگ کردنی لە گەڵ سیستەمی هاوێژەر دەست پێدەکەین. ئێمە لە مانگیلەی ناهیددا بڕیارە چەندین تەکنۆلۆژیای مانگیلەی موخابراتی تاقی بکەینەوە. هاوکات بەرهەم هێنانی مانگیلەی ناهیدی ٢مان دەست پێکردووە. بە گەشتی بە هۆی ئاڵۆزبوونی تەکنۆلۆژیای ئەو مانگیلە و کێشی زۆرە، بڕیارمان داوە کە ژمارێک تەکنۆلۆژیای جۆراوجۆر و بەرۆژ بۆ هاویشنیان تاقی کەینەوە.

* بە ئاوردانەوە لە توانستی وڵات لە بواری دەستەبەر کردنی زانستی بەرهەم هێنانی مانگیلە، ئەو مانگیلانە لە کوێدا بە کار دەهێنرێن و دەتوانن کام گرفتی وڵات چارەسەر بکەن؟

ـ ئێمە لە ئێستادا بەرەوڕووی کێشەگەلێکی وەک بەڕێوەبەریی ئاو، ژینگە، خۆڵبارین و گەرد و تۆز، بەڕێوەبەریی بەڵا و نەهامەتی، کشتوکاڵ و خزمەتە شارییەکان لە وڵاتداین. بە گوێرەی ئامارەکان ئێمە لە ڕیزی ١٠ وڵاتی یەکەمی ژێر زەختی بەڵا و نەهامەتین. هەروەها ئامارەکان نیشان دەدەن کە لە یەک ساڵی ڕابردوودا ٥٦ ملیۆن کەس لە حەشیمەتی وڵاتانی ناوچە بە دەم کارەساتی سروشتی و بەڵاوە بوون و زیاتر لە ٤٣ ملیارد دۆلار زیان لە وڵاتانی ناوچە کەوتووە. ئەوە لە کاتێکدایە کە لە سەدا ٩٠ی بەڵاکان لە هەواوە بوون و تەنیا لە سەدای ١٠یان گڕکان، بوومەلەرزە، داتەپینی خاک کە لە زەوییەوە سەرچاوە دەگرن، بووە. بەو پێیە ئێمە دەتوانین لە دەفرایەتیی مانگیلەکانی هەڵسەنگاندنکاری بۆ بەڕێوەبەریی بەڵاکان کەڵک ببەین و پێداگرین لە سەر ڕۆڵ گێڕان لەو بوارەدا. ئێمە پەیاممان بە جیهان داوە کە دەبێ وڵاتانی دیکەش لەو بوارەدا، هاوکارییەکانیان پەرە پێ بدەن و یارمەتی یەکتری بدەن لە چارەسەریی قەیرانەکانی لەو چەشنە.

* واتە ئەگەر بمانەوێ زۆر خۆمانەتر بڕوانینە ئەو پرسە، دەتوانین بڵێین کە مانگیلەکان بۆ وێنە دەتوانن هەلومەرجی قەیرانە سروشتییەکان پێشبینی بکەن و سەبارەت بە بەڵاکان هۆشدار بدەن؟

ـ ئەوە لە خۆیدا خاڵێکی گرینگە کە ئێمە لە بواری بەڵاکان، فازێکی پاش ئەو ڕووداوەمان هەیە کە پێێ دەڵێن بەڕێوەبەریی بەڵاکان. لەو بوارەدا ئەوەی لێێ دڵنیاین ئەوەیە کە مانگیلەکان دەتوانن یارمەتیمان بدەن لە ناسینی ناوچەکانی ژێر زەختی بوومەلەرزە بۆ یارمەتی گەیاندن. بەڵام لە لایەکی دیکەوە تەواو ئەو مانگیلانەی ڕەوانەی گەردوون دەکرێن، بۆ پێشبینی و پێشگری بەهرەیان لێ وەردەگیردرێت و هەر بۆیە تێکرای وڵاتان پێداگرن لە رێنوێن کردنی تەکنۆلۆژییەکان بەرەو لایەنی هەڵسەنگاندکاری و لەو رێگەوە بتوانن بەڵاکان پێشبینی بکەن، هەڵبەت ئەو کارە لە خۆیدا ڕيوتێکی دژوار و ئاڵۆزە.

* کەواتە پرسی ویشکەساڵی و کەم ئاوی لە گۆشەنیگای دەیتاگەلی مانگیلەیی چۆن دەبینن؟

ـ بەختەوەرانە ئێمە لە بواری ویشکە ساڵی بەڵگە و میتۆدۆلۆژییەکمان داڕشتووە و ئاراستەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، بەو ناوەڕۆکە کە تەواو دەوڵەتان دەتوانن بە ئاڵۆگۆڕ کردنی دەیتای خۆڕایی مانگیلەیی، دۆخی خۆیان لە بابەتی ویشکەساڵی هەڵسەنگێنن و رێکارێک بۆ پێشگری لەو قەیران و قەیرانەکانی دیکە داڕێژن. ئەو بەڵگەیە لە ماڵپەڕی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک یەکێک لە چالاکییەکانی ئێران تۆمار کراوە و ئەو بەڵگەیە بۆ پرسی خۆڵبارین لە قۆناغی تۆمار کردن دایە و ئەو میتۆدۆلۆژییە تا دوو مانگی داهاتوو ئاراستەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرێت. بە تۆمار کردنی ئەو ٢ بەڵگەیە، ئەو پەیامەمان بە جیهان داوە کە ئێمە لە بواری گەردوونی لە پێناو چارەسەریی پێداویستیی کۆمەڵگای مرۆیی ڕۆڵ دەگێڕین و یارمەتیی وڵاتانی دیکە دەدەین.

* لە بابەتی ئەوەی کە یەکێک لە سەرچاوە گرینگەکان بۆ چارەسەریی زۆربەی کێشەکانی وڵات، پرسی دەیتاکانە و تەکنۆلۆژیای گەردوونیش دەتوانی لەوبارەیەدا دەستگر بێت، ڕێکخراوی گەردوونی تا ئێستا چ دەیتاگەلێکی بە نرخی کۆکردۆتەوە و ئەو سەرچاوانە چ کەڵک و کاربۆردێکی دەتوانێ ببێ؟

ـ ئێمە زیاتر لە ٣٠ ساڵ دەیتا و وێنەی مانگیلەییمان لە بەر دەستە. گرینگترین پرس لە ئێستادا پرسی بیگ دەیتا و ئۆپن دەیتایە و یەکێک لەو ناوەندانەی لە وڵاتدا خاوەن بیگ دەیتایە، ڕێکخراوی گەردوونییە. ئێمە رۆژانە لە ٨ مانگیلەوە دەیتا وەردەگرین و دەیتابەیسێکی زۆر بە نرخمان لە بەردەستدایە. هەر بەو هۆیە یەکێک لە گرینگترین پلانەکانی ئێمە، ئۆپن کردنی ئەو دەیتایانەیە. دەمانەوێ دەیتاکان ڕادەستی کۆمەڵگا و کەرتی تایبەتی بکەین. ئەو دەیتایانە کاتێک بایەخمەندن کە بکرێنە خزمەتکاری و یەکێک لە گرینگترین ئامانجەکانی ئێمە و ئەو پڕۆژانەی کە دەستمان پێ کردووە گەشەی دەیتا سەنتێزە و دەبێ بتوانین دەیتاکان ئارشیڤ بکەین.

لە بابەتی ئەوەی چ کراوە بۆ گۆڕینی دەیتاکان بە خزمەتکاری لە وڵاتدا دەبێ بڵێم کە ئێمە ٥ میحوەرمان لە یەکەمایەتیدایە کە یەکیان بواری کشتوکاڵە، وڵاتی ئێمە لەو بوارەدا هەمبەر بە وڵاتانای پێشکەوتوو، وەبەرهێنانێکی کەمتری هەیە. ئێمە دەبێ هەوڵ بدەین لە تەواو تەکنۆلۆژیاکان بەهرە وەرگرین و وەبەرهێنانی ئەو کەرتە بەرزتر بکەینەوە.

* لە بابەتی ئاو چی، ئایا دەیتا مانگیلەییەکان دەتوانن یارمەتیی بەڕێوەبەریی سەرچاوەگەلی ئاوی بدەن؟

ـ ئێمە لە بەشی ئاودا پڕۆژەیەکمان بۆ بەڕێوەبەریی ئاوە سنووری و بان سەرزەوینییەکان بە دەستەوەیە و لەوبارەیە لە گەڵ وەزارەتی پەیوەندییەکان ڕێککەوتووین کە بۆ کەڵك وەرگرتن لە دەیتاگەلی گەردوونی لە بواری بەڕێوەبەریی ئاو، پڕۆژەیەک دەست پێبکەین. ئەو پرسە بە ڕادەیەک جیدییە کە لە مانگی رێبەندانی ساڵی رابردوو ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆڕبەندێکی لە پاکستان لە ژێر ناوی "بەکار هێنانی دەیتاگەلی گەردوونی لە بەڕێوەبەریی ئاو" بەڕێوە برد. هەر بەو پێیە ئێمەش حەوتەی ڕابردوو و لە پێناو بەڕێوەبەریی ئاو بە کەڵک وەرگرتن لە زانیارییە مانگیلەییەکان پڕۆژەیەکمان لە وەزارەتی پەیوەندییەکان دەست پێکردووە و بڕیارە دوای لێک دانەوەی کۆتایی پڕۆژەکە، دانیشتنێکیشمان لە گەڵ وەزارەتی جیهادی کشتوکاڵیشدا هەبێت.

لە بواری ویشکەساڵیشدا ئەلگۆریتمێکمان بە هاوئاهەنگی لە گەڵ ڕێکخراوی ژینگە داڕشتووە و هەوڵ دەدەین ئەو پڕۆژەیەش جێبەجێ بکەین. هەڵبەت گرینگترین پرسی ئێستای ئێمە ڕەخساندن و مۆڵەت دانی ڕێکخراوی گەردوونی بە بەشداریی کەرتی تایبەتی لەو پڕۆژانەیە.

* بە ئاوردانەوە لە داکۆکیی ڕێکخراوی گەردوونی لە بەهرە وەرگرتن و مۆڵەت دان بە کەرتی تایبەت لە بواری گەردوونی، گرینگترین هەنگاو و هاندانەکانی ئەو ڕێکخراوە لەوبارەیە چ بووە؟

ـ گرینگترین یەکەمایەتیی ئێمە چێکردنی ژێرخانگەلی گەردوونییە. کارە توێژینەوەییەکانی گەشەی ئەو ژێرخانانە کۆتاییان پێ هاتووە و ئێمە پێویستمان بە سەرمایەدانەرییە. هەر بەو هۆیە دەبێ بەستێنێک ئامادە بکرێت کە کەرتی تایبەتییش لە گەڵ ئێمە بەشداری گەشەی ژێرخانەکانی گەردوونیی وڵات بێت.

سەبارەت بە بەشی دووهەمی پرسیارەکەتان، هیوادارین لە ماوەی حەوتەکانی داهاتوو مۆڵەتی ئۆپێراتۆری مانگیلەیی موخابرات پەسند بکرێت و ئەو بابەتە خاڵێکی گوهەرین دەبێ لە بەشداربوونی سەرمایەدانەری کەرتی تایبەتی لە تەکنۆلۆژیای گەردوونیی وڵاتدا. هاوکات پاش کۆتایی تاقیکاریی مانگیلەی هەڵسەنگاندنکاری، بە دوای ئەوەوەین کە دەرگا لە ڕووی سەرمایەدانەریی کەرتی تایبەتی بکەینەوە و جێبەجێ کردنی پڕۆژەکان ڕادەست بکەین.

News Code 20714

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =