کۆبوونەوەی سەرۆکانی ئێران و ڕووسیا و تورکیا لە تاران بەڕێوە دەچێت

کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمارەکانی ئێران و ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە سووریا لە مانگی سێپتامبەر یان ئۆکتۆبەر لە تاران بەڕێوە دەچێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە تاس، ئەلەکساندەر لاورنتیف، نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کار و باری سووریا ڕایگەیاند: خولی نوێی کۆبوونەوەکانی ئاستانە بە بەشداری سەرۆکەکانی ئێران و ڕووسیا و تورکیا لە تاران بەڕێوە دەچێت کە ئامانجی درێژ کردنەوەی ئاگربڕ لە سووریایە.

نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کار و باری سووریا زیادی کرد: ئەم کۆبوونەوە یان مانگی سێپتامبەر یان مانگی ئۆکتۆبەر بەڕێوە دەچێت.

ئەو لە درێژەدا ڕایگەیاند کە تاکوو ئێستە ڕۆژێک بۆ ئەم کۆبوونەوە دیاری نەکراوە بەڵام چاوە ڕوان دەکرێت سەرۆک کۆمارەکانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا تێیدا بەشدار بن.

شایانی باسە خولی پێشووی دانوستانی ئاستانە لە مانگی ئاڤریل لە ئەنقەرە و بە بەشداری سەرۆک کۆمارەکانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا بەڕێوە چوو.

News Code 20713

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =