وه‌رزشوانێکی سنه‌یی بانگهێشتی یانه‌ی نەتەوەیی فوتساڵی ئێران کرا

شادمان که‌ریمی، وه‌زشوانی سنه‌یی به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له‌ ئۆله‌مپیکی ۲۰۱۸ی ئاڕاژانتین بانگهێشتی یانه‌ی نیەتەوەیی لاوانی ئێران کرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئۆردووی یانه‌ی نەتەوەیی فوتساڵی ئۆله‌مپیکی لاوانی ئێران له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ ۱۴ی گه‌لاوێژ له‌ خوراسانی باشووری له‌ شاری ته‌به‌س و فرده‌وس ده‌ست پێ ده‌کات.

سانعی، ڕاهێنه‌ر و سه‌رپه‌ره‌شتیاری ۲۰ وه‌رزشوانه‌ و ئاماده‌یان ده‌کات بۆ کێبه‌رکێی ئۆله‌مپیکی لاوان له‌ وڵاتی ئاڕژانتین.

شادامان که‌ریمی نوێنه‌ری کوردستانه‌ و یه‌کێکه‌ له‌م ۲۰ وه‌رزشوانه‌ ئێرانییه‌ که‌ به‌شداری پڕۆسه‌ی ڕاهێنان و ئاماده‌کارییه‌کان ده‌کات.

ئه‌م ئۆردووه‌ ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ ۱۴ی گه‌لاوێژ تاکوو ۱۸ی گه‌لاوێژ له‌ شاری ته‌به‌س له‌ پارێزگای خوراسانی باشووری ئێران ئه‌نجام ده‌بێت.

News Code 20712

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =