سیاستی دەوڵەتی ئەمریکا هەمبەر بە ئێران نەگۆڕاوە

جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە سیاسەتی ترامپ هەمبەر بە ئێران نەگۆڕاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی راگەیاندنی کۆشکی سپی، هۆگان گیدلی جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی رۆژی ڕابردوو لە لێدوانێکدا سەبارەت بە داکۆکیی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ دانوستان لە گەڵ ئێران وتی: سیاسەتی دەوڵەتی ئەمریکا هەمبەر بە ئێران نەگۆڕاوە و ترامپ ئەوی لە ئێرانی دەوێ بە ڕاشکاوی ڕایگەیاندووە.

جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی لەو لێدوانەدا بە بێ ئاماژە بە ڕەوتی ئاشتی خوازانەی پلانی ناڤۆکی ئێران و هەروەها شەڕ و بەرەنگاربوونەوەی تاران لە دژی /تیرۆریزم بە تایبەت لە سووریا و عێراق، ئیدعای کرد: ئێران کۆتایی بێنێت بە چالاکییە ناسەقامگیرییەکان و ئەو هەڵمەتانەی کە ئەو وڵاتەی کردۆتە گەورەترین دەوڵەتی پاڵپشتی تیرۆریزم. هەر وەک دەبینین بەرجام لە بری ئەوەی رێگر بێت لە بەردەم گەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی، ئەو دەرگایەی لە ڕووی ئێران کردبووەوە.

"هۆگان گیدلی" ئیدعایشی کرد: ترامپ بە هاوڕێی هەندێک لە هاوپەیمانانی هێرشی ئامانجداری کردە سەر سووریا کە یەکێک لە هاوپەیمانانی ئێرانە. ئێمە پەرەدەدەین بە گەمارۆکانمان لە دژی ئێران و هەندێک لە هاوپەیمانانیشمان هان داوە کە گوشاری زیاتر بخەنە سەر ئێران.

ئەوە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ٨ی مارچی ئەمساڵی زایینی (١٨ی گوڵان) بە بیانووی بێ بنەما و بە شێوەی یەک لایەنە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران چووە دەرێ و هەڕەشەی کرد کە گەنارۆکانی واشنتۆن لە دژی تاران کە بە پێی ئەو ڕێککەوتنە و لە لایەن دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا هەڵپەسێردرابوو، داسەپاندەوە.

News Code 20706

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =