بە زمانی هەڕەشە لە گەڵ ئێمە قسه مەکەن

سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ جارێکی دیکە سەبارەت بە تەشەنەسەندنی ناکۆکییەکانی نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە هۆشداری دایە ئەمریکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سپۆتنیک لە هەواڵێکی بە پەلەدا لە هۆشداری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئەمریکا هەواڵی دا.

ئەردۆغان ڕوو لە ئەمریکییەکان وتی کە بە زمانی هەڕەشە لە گەڵ ئێمەدا مەدوێن و وتیشی: وڵاتەکەی لە بەرامبەر هەڕەشەی گەمارۆدرانی ئەنقەرە لە لایەن ئەمریکا، پێداگرە لە هەڵوێستەکانی خۆی.

ئەو هەڵوێستەی سەرۆک کۆماری تورکیا کاردانەوەیەک بوو بە هەڕەشەی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە وتبووی لە ئەگەری ئازاد نەکرانی قەشەی زیندانی کراوی ئەمریکی لە تورکیا وڵاتەکەی گەمارۆگەلێک لە دژی ئەنقەرە بە کار دەهێنێت.

پەیوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا لە ماوەی حەوتەکانی ڕابردوو دیسان تووشی ناکۆکی هاتووە و بەرپرسانی دوو وڵات بە ڕاوێژێکی توند پێکەوە دەدوێن.

جگە لە پرسی فرۆکە جەنگییەکانی ئێف ٣٥ و سیستەمی مووشەکیی ئێس ٤٠٠، دەستگیر کرانی هاووڵاتییەکی ئەمریکی لە تورکیاش بۆتە هۆی تەشەنەسەندنی ناکۆکیی نێوان ئەو دوو وڵاتە.

مایک پەمپێئۆ رۆژی شەممە لە گفتوگۆیەکی تەلەفونی لە گەڵ مەولوود چاوش ئۆغڵۆی هاوتای تورکیایی خۆی سەبارەت بە دۆسیەی ئەندرۆ برێنسۆن قەشەی ئەمریکی دوا بوو.

News Code 20705

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =