چەند تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای دیالە کوژران

لە میانەی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی عێراقی لە دژی تیرۆریستانی داعشی لە ناوچەیەکی سەر بە پارێزگای دیالە، چەندین تۆنێلی ئەو گرووپە تیرۆریستییە ڕووخێندرا و ژمارێک لە تیرۆریستانیش کوژران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، مەزهەر عەزاوی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی دیالە ڕایگەیاند کە هێزەکانی عێراقی توانیویانە بە ڕووخاندنی ١٠ تونێل ژمارێک لە تیرۆریستانی داعشی کە خۆیان لەوێدا حەشار دابوو بکوژن.

ڕاشیگەیاند: هێزەکانی ئاسایش ئەو تونێلانەیان دۆزیوەتەوە و بە ڕووخاندنیان، ژمارێک تیرۆریستی داعشیان کوشتووە.

عەزاوی جەختی کرد: ئەو ئۆپەراسیۆنە لە پێناو ئۆپەراسیۆنی گەورەی دژە تیرۆریزم لە ناوچەی تەلال حەمرین ئەنجام دراوە کە تێیدا زیاتر لە ٢٠ داعشی کوژراوە.

هێزەکانی عێراقی ماوەیەکە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی خۆیان لە دژی تیرۆریستان لە دیالە دەست پێکردۆتەوە.

News Code 20704

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =