پەیامی ئەمریکا بۆ ڕەوتە سیاسییەکانی عێراق لەبارەی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو

سەرچاوەیەکی سیاسیی عێراق ئیدعای کرد کە ئەمریکا بە لایەنە سیاسییەکانی عێراقی وتووە کە تەنیا لە "حەیدەر عەبادی" وەک بژێرەی سەرەکیی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی ئەو وڵاتە پاڵپشتی بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە شەفەق نیوز، سەرچاوەیەکی سیاسیی ئاگاداری عێراق ئیدعای کردووە کە ئەمریکا بە لایەنە گرینگەکانی عێراقی وتووە کە تەنیا لە "حەیدەر عەبادی" وەک بژێرەی سەرەکیی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی ئەو وڵاتە پاڵپشتی بکەن.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، سەرچاوەکە ئیدعاشی کردووە کە ئەمریکا لە پەیامەکەیدا بۆ لایەنە سیاسییەکانی عێراق پێێ ڕاگەیاندوون کە بە لای واشنتۆنەوە گرینگ نییە کە عەبادی لە گەڵ کام پێکهاتە و ڕەوتی سیاسی دەبێتە هاوپەیمان تەنیا بە سەرۆک وەزیران بوونی عەبادی-یە کە بۆ ئەمریکا گرینگە.

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەمریکا تا ئاستی هەڕەشە کردن چۆتە پێش و جەختی کردووە کە ئەگەر ڕەوت یان حزبە سیاسییەکانی عێراق پێداگری لە بژێرەی دیکەی جیا لەو بژێرەی ئەمریکا بکەن، واشنتۆن ئەو کەسایەتی و حزبانە بایکۆت دەکات.

News Code 20697

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =