سوپای سووریا پیلانە زایۆنی – ئەمریکییەکانی تێکشکاند

سەرۆک کۆماری سووریا لە لێدوانێکدا وتی کە سوپای ئەو وڵاتە یەک بە یەک ئاڵقەکانی پڕۆژەی زایۆنی – ئەمریکیی لە ناوچەدا تێکشکاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی سانا، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە وتەدانی بە بۆنەی حەفتا و سێهەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی سوپای سووریا ڕووانییە هەنگاوە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە دژی پیلانەکانی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی لە ناوچە و سووریادا.

ناوبراو لەو لێدوانەدا بە ئاماژە بە تێکشکاندنی یەک بە یەکی ئاڵقەکانی پڕۆژەی زایۆنی – ئەمریکی لە لایەن سوپای سووریا لە ناوچەدا، ڕوو لە هێزە چەکدارییەکانی سووریا ڕایگەیاند: ئێوە پیاوانی ئازا و سەرفەرازی بەرخۆدان هەرچی رۆژە سەرکەوتن و دەسکەوتێکی نوێتان لە شەڕی دژ بە تیرۆریزمی جیهانی مسۆگەر کرد و بوونەتە قەڵایەکی پتەو بۆ بەرگری لە وڵاتەکەتان.

سەرۆک کۆماری سووریا هەروەها بە داکۆکی لە سەرکەوتنە مەیدانییەکانی سوپای ئەو وڵاتە لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم لە ماوەی زیاتر لە حەوت ساڵی ڕابردوو وتیشی: ئەو سەرکەوتنانە بەرهەمی لە خۆبۆردنە بێ شومارەکانە.

بەشار ئەسەد جەختیشی کرد: هەر بەم لە خۆبوردووییانەی ئەمڕۆ شایەدی سەقامگیری و ئاسایش لە زۆربەی ناوچەکانی سووریاین. لە حومس-ەوە بگرە تا تەدمەر، حەڵەب، قەلەموون، دیرەزور، غەوتەی رۆژهەڵاتی و رۆژئاوایی، بادیە و هەروەها زۆر ناوچەی دیکەی سووریا ئاسایش جێگرە.

ڕاشیگەیاند: زاڵ‌بوونی تیرۆریستانی تەکفیری بە سەر بەشگەلێک لە خاکی سووریا بەشێکە لە پڕۆژەی زایۆنی – ئەمریکی کە هێزی خۆڕاگری بە باشی بەرەنگاری بووەوە.

News Code 20696

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =