سوورین له‌ هێنانە دی داخوازیی خۆپیشانده‌ران

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی کرد که‌ به‌غدا سووره‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ داواکاری خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بکات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ کۆنفڕانسی حەفتانه‌ی خۆی ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ سوورین له‌ ەر‌ به‌دی هێنانی داواکاری خۆپیشانده‌ران.

ئه‌و جه‌ختی کرد: به‌ڕێوه‌ چوونی خۆپیشاندان له‌ وڵات ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ده‌وڵه‌ت به‌ره‌و خزمه‌تگوزاری هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت.

عه‌بادی زیادی کرد: ده‌وڵه‌تی عێراق له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ که‌ ناوی ئه‌و به‌رپرسانه‌ ئاشكرا بکات که‌ له‌ گه‌نده‌ڵی ماڵی ده‌ستیان بووه‌.

عه‌بادی له‌ به‌رپرسانی دادگای عێراق و پارلمانیش داوای کرد تاکوو هاوکاری ده‌وڵه‌ت بن بۆ شه‌ڕی دژ به‌ گه‌نده‌ڵکاران.

ئه‌و جه‌ختی کرد له‌ هاوکاری هه‌موو گرووپه‌ سیاسییه‌کان سه‌باره‌ت به‌ داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌کی گشتگیر بۆ به‌ جێبه‌جێ کردنی چاکسازی له‌ عێراق.

News Code 20692

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =