بەرز بوونەوەی  ١٠٠ لە سەدی هەناردە لە گومڕوکەکانی کوردستانەوە

بەرپرسی گشتی گومڕوکەکانی کوردستان لە گەشەی سەداسەدی هەناردە کردنی کالا لە بواری کێشەوە لە گومڕوکەکانی پارێزگا لە ماوەی چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ لە چاو ماوەی هاوشێوەی ئەوە لە ساڵی ڕابردوو هەواڵی دا.

بەختیار ڕەحمانی پووری لە گفتوگۆ لە گەل هەواڵنێری مێهر ئاماژەی کردە سەر ڕێژەی موسافرانی سنووری باشماخ لە چوار مانگەی یەکەمی ئەمساڵ و وتی: لە ئەم ماوەدا ١٩٩ هەزار و ٨٣٢ موسافر بە ٣ هەزار و ٩٠٣ پاس و ئۆتۆمبیلی سوارییەوە لە سنووری باشماخ پەڕیونەتەوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە باشماخ، تەنیا سنووری موسافری پارێزگای کوردستانە بۆ ناو عێراق، وتی: رێژەی هاتنی موسافران لە ئەو سنوورەوە لە چوار مانگەی ئەمساڵدا لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو سەدا ٦ گەشەی کردووە.

ڕەحمانی پوور وتیشی: لە چوار مانگەی ئەمساڵدا ٦٣٥ هەزار تۆن کاڵا لە سنوورەکانی پارێزگای کوردستانەوە هەناردەی دەرەوە کراوە کەلە ئەم ڕێژەیە ٣٧٢ هەزار تۆن کاڵای پێوەندی بە گومڕوکەکانی پارێزگاوە هەبوو و ٢٦٢ هەزار تۆنیشی پیوەندی بە گومڕوکەکانی ترەوە بوو کە لە رێگای کوردستانەوە هەناردە کراوە بۆ عێراق.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە هەناردە کردنی پارێزگای کوردستان لە ئەم ماوەدا گەشەی کردووە وتی: لە ئەم چوار مانگەدا گەشەی سەداسەدی هەناردە کردن لە بواری کێشەوە و بەرز بوونەوەی ٧٨ لە سەدی بڕی دۆلاریی کاڵا هەناردەییەکانمان هەبووە.

ناوبراو زیادی کردڵ گوڕوکی باشماخ لە نێوان ١٠٧ گەمڕوکی وڵاتدا لە باری هەناردەوە پلەی ١٩ ی هەیە.

News Code 20690

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =