١٥ کوژراو و بریندار لە ڕووداوی هاتوچۆی جادەی سنە-دیواندەرە

ڕووداوی هاتوچۆی زنجیرەیی کە دوانیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو لە جادەی سنە-دیواندەرە ڕوو دا بووە هۆی کوژرانی یەک کەس و بریندار بوونی ١٤ کەسی دیکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی فریاکەون، کۆلیوەند سەرپەرشتی ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئێران وتی: دوانیوەڕۆی دوێنێ ٨ ی گەلاوێژ نزیک کاتژمێر ١٥ بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆی زنجیرەیی لە جادەی سنە- دیواندەرە یەک کەس کوژرا و ١٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ناوبراو وتیشی: پاش ڕاگەیاندنی ڕووداوەکە بە فریاکەوتن دەستبەجێ ٥ ئامبوڵانس ڕەوانە شوێنی ڕووداوەکە کرا و بریندارەکان بە ئابموڵانس گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە.

News Code 20686

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =