دڵنیایی ته‌لاڤیڤ له‌ به‌رده‌وامیی سیاسه‌تی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران

سه‌رچاوه‌یه‌کی سیاسی ئیسڕائیل ڕایگه‌یاند که‌ به‌رپرسانی واشنتۆن دڵنیاییان به‌ تلاڤیڤ داوه‌ که‌ سیاسه‌تی سه‌ختگیرانه‌ی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران درێژه‌ی هه‌یه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆژنامه‌ی تایمز ئاو ئیزرائیل، سه‌رچاوه‌یه‌کی سیاسی زایۆنی ڕایگه‌یاند که‌ سه‌ره‌ڕای ئاماده‌یی ترامپ بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ هاوتا ئیرانییه‌که‌ی بێ پێش مه‌رج، به‌رپرسانی واشنتۆن دڵنیاییان به‌ تلاڤیڤ داوه‌ که‌ سیاسه‌تی سه‌ختگیرانه‌ی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران درێژه‌ی هه‌یه‌.

ئه‌م سه‌رچاوه‌ زایۆنییه‌ ڕۆژی سێ شه‌مه‌ وتی: ئیسڕائیل له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا پێویسته‌ په‌یوه‌ندی بێت.

ده‌وڵه‌تی ترامپ هێشتا وڵامی به‌ پاگه‌نده‌ی ڕۆژنامه‌ ئیسڕائیلییه‌کان نه‌داوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م قسه‌ی به‌رپرسانی تلاڤیڤ ڕاست یه‌ک ڕۆژ دوای ئه‌وه‌ باس کراوه‌ که‌ ترامپ له‌ کۆنفڕانسێکی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ جوزپه‌ کۆنته‌، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیتالیا وتی: بۆ دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئێران له‌ هه‌ر شوێن و کاتێک و بێ مه‌رج ئاماده‌م. هه‌رچه‌ند چه‌ند کاتژمێر دواتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا چه‌ندین پێش مه‌رجی بۆ دانوستان دیاری کرد.

ئه‌م سه‌رچاوه‌ سیاسییه‌ی ڕژیمی زایۆنی هه‌روه‌ها وتی که‌ ئیسڕائیل به‌ نیسبه‌ت سیاسه‌ته‌ سه‌ختگیرانه‌که‌ی ترامپ له‌ دژی ئێران و ئه‌نجامه‌کانی دڵنیا و خۆش بینه‌.

News Code 20682

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =