عەرەبستان بە دەنەدانی ئەمریکا و تێلاڤیڤ لە هەولێر نزیک دەبێتەوە

عوسمان فاروق لۆغ ئۆغڵۆ بە ئاوردانەوە لە جموجۆڵی ئەم دواییەی عەرەبستان دەڵێت: نزیک بوونەوە و پەیوەندی نوێی عەرەبستان لە گەڵ هەولێر بە دەنەدان و هاوڕێی واشنتۆن و تلاڤیڤ و ئەنجام دەدرێ و پێوشوێن دەگیرێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – پەیمان یەزدانی: لەم دواییەدا وەفدێک لە لایەن عەرەبستانەوە بۆ پەرەدان بە پەیوەندییە ئابوورییەکانی ڕیاز و هەولێر سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد.

وەک وتراوە وەفدی عەرەبستانی سعوودی کە پێکهاتووە لە سەرۆکی ژووری بازرگانی عەرەبستان و باڵوێزی ئەو وڵاتە لە عێراق لە گەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دیداری کردووە و هەر دوو ڕێککەوتوون کە لە هەنگاوی یەکەمدا هەرێمی کوردستان وەک ناوەندێک بۆ دەسپێکی چالاکییە ئابوورییەکان، سەرمایەدانەری و بازرگانیی عەرەبستان لە عێراق لە بەرچاو بگرن. هەروەها کردنەوەی گشتی ئاسمانیی ڕاستەوخۆ لە نێوان هەرێمی کوردستان و عەرەبستان و بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسگەلی عەرەبستان لە عێراق لە بەرچاو بگرن. هەروەها کردنەوەی گشتی ئاسمانیی ڕاستەوخۆ لە نێوان هەرێمی کوردستان و عەرەبستان و بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسگەلی سەرمایەدانەران و بازرگانانی لە ڕیاز و هەولێر مژارە جێ ڕێککەوتنەکانی دیکەی دانیشتنی هاوبەشی وەفدی عەرەبستان و هەرێمی کوردستان بووە.

بەوەشەوە دانوستانی وەفدی سعوودی و هەرێمی کوردستان کاردانەوەگەلێکی لە بەغدا بە دواوە بووە و هەندێک لە سیاسەتوانانی عێراقی و لەوان سکەنەدر ویتویت سەرۆکی پێشووی کۆمیتەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق و ئەندامانی باڵای هاوپەیمانی فەتح، عەرەبستان بە نزیک بوونەوەی لە هەولێر لە پێناو ئامانجی دابەشکردنی عێراق و هاوکات دابەشکردنی رۆژهەلاتی ناڤین بە پێی ئامانجەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل تۆمەتبار دەکەن.

عوسمان فاروق لۆغ ئۆغڵۆ جێگری پارتی کۆماری گەلی تورکیا لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە ئامانجە ڕاستەقینەکانی عەرەبستان بۆ پەیوەندی گرتن لە گەڵ هەولێر ڕایگەیاند کە دەست پێشخەریی ڕیاز بۆ پەیوەندیی راستەوخۆ گرتن لە گەڵ هەولێر دەتوانی کاریگەریی هەبێ لە سەر بەرزبوونەوەی هەڕەشيکان لە دژی تەواوەتی سەرزەوینیی عێراق.

ڕاشیگەیاند: دەوەتی هەرێمی کوردستان بەر لەوە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوە بردووە و لە ئیستادا چاوەروانی ڕەخسانی هەلومەرجی گونجاو و لەباری ناوچەیی و نێودەوڵەتییە بۆ هەڵگرتنی هەنگاوی زیاتر بەرەو سەربەخۆیی. رێبەرانی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان پێشتر ڕایانگەیاندووە کە تاقە پرسی گرینگ و بە جێ ماوەی لە گەیشتن بە سەربەخۆیی سیاسی، کاتەکەیەتی.

باڵوێزی پێشووی تورکیا لە ئەمریکا لە درێژەدا ڕوونی کردەوە: بەو پێیە سەرمایەدانەرییەکانی عەرەبستانی سعوودی لە هەرێمی کوردستان بە کردەوە ئابووریی هەرێمی کوردستان تۆکمە دەکات و ئەو ناوچەیە بەرەو سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە دەوڵەتی ناوەندی عێراق دەبات. ئەوەی کە ئایا ئەو پرسە (سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان) ئامانجی ڕاستەقینەی عەرەبستانی سعوودییە یان نا، دەگەڕێتەوە بۆ چییەتی و هەلومەرجی سەرمایەدانەرییەکانی ڕیاز لە ناوچە و لەوەش گرینگتر پەیوەستە بە چۆنیەتیی لێکدانەوەی ئەو داپەڕانە لە لایەن دەوڵەتی ناوەندییە.

جێگەی پارتی کۆماری گەلی تورکیا لە درێژەدا وتی: سیاسەتی دەرەکیی عەرەبستانی سعوودی لە ئێستادا تەرکیزی خستۆتە سەر ڤەرتەسک کردنەوە و پێشگری لە پەل داکوتانی ئێران لە ناوچەدا. ئەم هەڵوێستە تورکیاش دەگرێتەوە و پەیوەندییەکانی ئەنقەرە  و ڕیاز رۆژ لە دوای ڕۆژ و بە هۆکارگەلی جۆراوجۆر و لەوان ناکۆکی لە سەر پرسی قەتەر ڕوو لە تەشەنەسەندنە.

وتیشی: لەم دۆخەدا و بە شێوەیەکی ئاسایی کوردەکان لە عێراق بۆ عەرەبستانی سعوودی وەک ئامانجێکی جێی سەرنج و دۆستانێکی هاوڕیز لێک دەدرێنەوە. هەروەها لێرەدا فاکتەری شیعە – سوننەش وەک کارتی بردنەوەی فیرقەگەریی مەبەستی عەرەبستانی سعوودی کاری پێ دەکرێت. بەو چەشنە ئامانجی سەرەکیی سیاسەتی دەرەکی عەرەبستان لە عێتاقدا دابەزاندنی پێگە و کاریگەریی ئێران و تورکیا و لە لایەکی دیکەوە جێ پێ کردنەوە بۆ خۆی لە عێراقە.

ئەو سیاسەتوانە تورکە سەبارەت بە هەنگاوەکانی عەرەبستان و ئامانجەکانی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی لە ناوچەدا ئاماژەی بەوە دا کە چالاکییەکانی ئەم دواییەی عەرەبستان لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەو وڵاتە پێویستە لە چوارچێوەی پەیوەندییە نوێێەکانی نێوان ئەو وڵاتە لە گەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل لێک درێتەوە و ئەوەی سێ کۆچکی ئەو سێ کۆچکینە پێک دەگەیێنێتەوە، دوژمنیی هاوکاتی ئو سێ وڵاتە لە دژی ئێرانە.

لۆغ ئۆغڵۆ ڕوونی کردەوە: عەرەبستانی لە سەر داوا و فەرمانی ئەمریکا دەجووڵێتەوە و کوردەکان لە عێراق و سووریاش هاوپەیمانانی نزیکی هاوپەیمانیی ئەمریکان. لە لایەکی دیکەوە ئیسرائیل پاڵپشت و پێداگری قورسی دابەش کردنی عێراق و سووریایە و تامەزرۆیانە پاڵپشتی لە سەربەخۆیی خوازیی کوردەکان لە ناوچەدا دەکات.

ناوبراو زیادی کرد: ئیسرائیلییەکان ئەو دۆخە شکێنەر و دابەشکارانە لە ناوچەدا وەک هۆکاری بە چەواشەنردنی سەرنجی عەرەبەکان و هەروەها دابەزاندنی گوشارەکان لە لایەن ئێران، تورکیا و جیهانی عەرەب بۆ سەر تەل ئاویو لێک دەدەنەوە و هەڵی دەسەنگێنن. لەو ڕووەوە ئەگەری زۆری هەیە کە جموجۆڵی نوێی عەرەبستان و نزیکبوونەوەی لە هەولێر لە سەر ویست و هاوڕێی واشنتۆن و تەل ئاویوو بوو بێت.

فاروق لۆغ ئۆغڵۆ لە کۆتاییشدا بەو ئەنجامە گەیشت کە هەر جۆرە نیگەرانیی ئەمنی بە هۆی ئامادە بوونی عەرەبستان لە نزیکیی سنوورەکانی ئێران و تورکیا دەتوانێ لە لایەن ئەو دوو وڵاتە بە حەق بێت. ئەگەرچی عەرەبستان هیچ حەزی لە یاریگەلی ئەمنی کە کاردانەوەی ئێران و  تورکیای بە دواوە بێت، نییە. بەوەشەوە ئێران و تورکیا پێویستە ئەو پرسە ڕوون و زەق کەنەوە کە هەموو هەڵسوکەوت و چالاکییەکانی عەرەبستانی سعوودی پێویستە لە عێراقدا هاوسەنگ لە پاراستنی تەواوەتی سەرزەوینی، سەربەخۆیی و سەروەریی ئەو وڵاتە و بە ئاگایی و ڕەزامەندیی دەوڵەتی ناوەندیی بەغدا بێت.

News Code 20679

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =