پاگەنەدەی گواسترانەوەی چەک لە ئێرانەوە بۆ یەمەن

وەفدی کارناسانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی نەهێنیدا بۆ جارێکی دیکە پاگەندەکانی پێشوو سەبارەت بە گواستنەوەی چەک لە ئێرانەوە بۆ یەمەنی دووپات کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العالم"، وەفدی کارناسانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی نەهێنیدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە بۆ جارێکی دیکە پاگەندەکان سەبارەت بە گواستنەوەی چەک لە ئێرانەوە بۆ یەمەنی دووپات کردەوە.

کارناسانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو ڕاپۆرتە نەهێنییەدا ئیدعایان کرد کە هێشتاش لە سەر ئەو بڕوایەن مووشەکگەلی بالیستیکیی کورتە مەودا و کۆمەڵێک چەکی دیکە لە ئێرانەوە ڕەوانەی یەمەن دەکرێت.

کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام پاگەندەکانی وڵاتانی عەرەبیی پەراوێزی کەنداوی فارس و وڵاتانی رۆژئاوایی سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ یەمەنی ڕەت کردۆتەوە.

جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو هەواڵدەریی ڕۆیتێرز نووسی "ئانتۆنیۆ گوترش" ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتی ٦ مانگەی خۆیدا سەبارەت بە داسەپانی گەمارۆکانی ئەو ڕێکخراوە لە دژی ئێران، هەوڵی ئەمریکا بۆ تۆمەتبار کردنی ئێران بە پێشێل کردنی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی بەرەوڕووی شکست کردەوە.

گوترش لەو ڕاپۆرتە نەهێنییە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە کۆپییەکی دەست ڕۆیتێرز کەوتووە، ئیدعای کردبوو کە پاشماوەی ٥ مووشەکێک کە ئەندامانی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە جووڵای ٢٠١٧ بەرەو عەرەبستان تەقاندبوویەوە "هاوسەنگە لە گەڵ تایبەتمەندییەکانی داڕشتنی مووشەک لە ئێران و هەندێک لە پاژەکانی لە ئێران بەرهەم هاتووە".

ڕاپۆرتی ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرەڕای ئەو ئیدعایانە خپ دەبوێرێت لە تۆمەتبارکردنی ئێران بە پێشێل کردنی بڕیارنامەکانەی ئەنجومەنی ئاسایش. هەواڵدەریی ڕۆیتێرز نووسیویەتی ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوەش کردەوە، ناتوانێ پشت‌ڕاستی بکاتەوە کە ئایا دۆزرانەوەی پاژە ئێرانییەکان لە مووشەکاکاندا پێشێل کەری بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش هەیە یان نا.

تەنانەت لە ئەگەری وەڕاست گەڕانی پرسی ئێرانی بوونی پاژەکانی مووشەکگەلی یەمەنی، ئەوە بە مانای گواستنەوەی چەک لە ئێرانەوە نییە. گۆڤاری فارێن پالێسی سەرماوەزی ساڵی رابردوو ڕاپۆرتی دابوو کە هەندێک پاژی دۆزراوەی مووشەکەکان ئەمریکین.

لە ڕاپۆرتێکی  نوێیدا کە ١٢٥ لاپەڕەیە نووسراوە کە پشکنینەکانی ئەم دواییە لە چەکی حوسییەکان (ئەنساروڵڵا) نیشان دەدا کە مووشەک و فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانە بەهرە لێ وەرگیراوەکان هاوشێوەی سیستەم و چەک و چۆڵی بەرهەم هاتووی ئێرانە.

لەو ڕاپۆرتەدا پاگەندەی ئەوە کراوە کە ئەگەری زۆرە کە مووشەکەکان لە دەرەوەی یەمەن بەرهەم هاتبن و پاشان بۆ ناوچەگەلێکی ئەو وڵاتە گواسترابێتنەوە و لە لایەن ئەندامانی ئەنساروڵڵا سەریەک خرابێتنەوە.

تاران پێشتریش جەختی کردبوو کە هیچ سیاسەتێک بۆ گواستنەوەی چەک و جیهازاتی سەربازی بۆ یەمەن پێوشوێن ناگرێت. بە گوێرەی نەیشناڵ، ئێران لە نامەیەکی نوێدا بۆ وەفدی کارناسانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵگەی هێناوەتەوە کە مووشەکەکانی ئەندامانی ئەنساروڵڵا بە ناوی بورکان، نموونەی بەرزکراوەی مووشەکەکانی "سکاد"ـه کە بەر لە دەسپێکی شەڕیش لەو وڵاتەدا بووە.

News Code 20678

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =