ناتۆی عەرەبی لە دژی ئێران شکست دێنێت

خالید جیوسی، لێکۆڵەری فەلەستینی جەختی کرد کە بە هۆی پەیوەندی لاوازی نێوان وڵاتانی عەرەبی بەشدار بوو لە ناتۆی عەرەبی لە دژی ئێران و کێشە داراییەکانیان ئەم هاوپەیمانییە شکست دێنێت.

ئاژانسی مێهر، بەشی نێو نەتەوەیی _ فاتمە ساڵحی، لەم دواییە سه‌رچاوه‌ ئه‌مریکایی و عه‌ره‌بییه‌کان له‌ هه‌وڵی ترامپ بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوێکی ئه‌منیه‌تی و سیاسی نوێ له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداوی فارس، میسر و ئه‌ردۆن بۆ دژایه‌تی کردنی ئێران هه‌واڵیان داوه‌. کۆشکی سپی داوای کردووه‌ تاکوو هاوکاری مووشه‌کی و سه‌ربازی و دژه‌ تیرۆر له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه‌ په‌ره‌ بسێنێت.

ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی کۆشکی سپی وه‌ک ناتۆی عه‌ره‌بی باسی لێوه‌ ده‌کرێت. ده‌وڵه‌تی ترامپ هیواداره‌ له‌ ۱۲ و ۱۳ی ئۆکتۆبه‌ر به‌ فه‌رمی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌ ڕابگه‌یه‌نێت. ئه‌مریکا به‌ نه‌مانه‌ وه‌رگرتن له‌ ناتۆ له‌ دوای ڕێکخراوێکی سه‌ربازی به‌ ناوی هاوپه‌یمانی ستراتیژیکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینه‌ بۆ دژایه‌تی کردنی ئێران. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ ساڵی ڕابردوو له‌ میانه‌ی سه‌فه‌ری ترامپ بۆ عه‌ره‌بستان باسی لێکرا، به‌ پێی پاگه‌نده‌ی به‌رپرسانی کۆشکی سپی ئامانجی ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ نوێیه‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆر و تووندڕه‌وی ئێران و سه‌قامگیر کردنی ئاشتی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینه‌.

خالید جیوسی، نووسەر و مێدیاکاری عەرەب لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی مێهر سەبارەت بەم هاوپەیمانییە نوێیە وتی: من لە سەر ئەم بڕوایەم وڵاتانی عەرەبی چون دەیانەوێت وەک ناتۆ ڕێکخراوێک لە دژی ئێران ساز بکەن، دەبێت هەماهەنگی سیاسی و ڕاستەقینە لە نێوان هەموویان هەبێت چون بڕیار وایە کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەکی سەربازی لە ژێر ئاڵای ئەمریکا دژی ئێران شەڕ بکەن.

ئەو زیادی کرد: ڕەنگە لە نیگای یەکەم وا تێبگەین وڵاتانی عەرەبی یەکگرتوون، بەڵام وانییە بۆ نموونە پەیوەندی نێوان عەرەبستان و ئیماراتیش زۆر ئاڵۆزە چون ئیماراتییەکان ڕایانگەیاندووە دەیانەوێت لە هاوپەیمانی عەرەبستان بکشێنەوە چون بە ئامانجەکانی خۆیان نەگەیشتوون، هەروەها ئیمارات بە هۆی زیندانەکانی لە یەمەن و ئازاردانی خەڵک گوشاری زۆری لە سەرە.

ئەم ڕاوێژکارە فەلەستینییە ئاماژەی دا: سەبارەت بە پەیوەندی میسر و ئەردۆنیش دەبێت بڵێم پەیوەندی ئەم دوو وڵاتە باشترە چون هەر دوو وڵات بەشداری سەربازی یەمەنیان نەکرد. تەنیا تایبەتمەندی هاوبەشی ئەم چوار وڵاتە عەرەبییە بۆ تەڤڵ بوون لەم هاوپەیمانییە، داواکاری ئەمریکا و خواستی واشنتۆنە. سەبارەت بە بواری ئابووریش، ئەردۆن هێشتا چاوەڕوانی یارمەتی وڵاتانی عەرەبییە، لە ڕاستیدا ئەردۆن دژی ئەم یارمەتیانەیە ئەگەر بێتو تووشی کاری ئاڵۆز لە ناوچەکەی بکات.

ئەو زیادی کرد: پەیوەندی نێوان عەرەبستان و میسریش لە ئێستادا باشه‌، بەڵام ئایا سوپای میسر شەڕ لە دژی ئێران قبووڵ دەکات، لە حاڵێکدا فەرماندەکانی سوپای میسر دژی شەڕی ئەنسارۆڵا لە یەمەنن کە بە لقی ئێران دەناسرێت. سەبارەت بە بەحرەینیش هیچ قسەیەکمان نییە چون سەد لە سەد تەسلیمی عەرەبستانە. کەواتە پەیوەندی نێوان ئەم وڵاتانە لە دژی ئێران هەماهەنگ نییە و داهاتووی ڕوونی نییە؛ تەنانەت گەر تەنیا هاوپەیمانییەکی سەربازی بێت، چی دیکە بەرەکانی ئەم وڵاتانە ئەمن نابێت و ئێرانیش لە بەرانبەریان چاوەڕوان نابێت و وڵامی هەرجۆرە مەترسییەک بۆ سەر خۆی دەداتەوە.

جیوسی وتی: ئەم وڵاتانە لە ڕووی ناوخۆیشەوە سەرکەوتوو نابن چون ئەمنیەتی ناوخۆیان دەکەوێتە مەترسی و ناکۆکییەکان دەست پێ دەکات و یەکتر بە هەڵە تاوانبار دەکەن. ڕەنگە وڵاتانی وەک میسر و ئەردۆن ناچار بن کات بکوژن کە بەشکەم دۆناڵد ترامپ شکست بێنێت و لە سەرۆک کۆماری لاببرێت، لەم هاوپەیمانییە ڕزگاریان بێت، دەر هەر حاڵ ئەزمون نیشانی داوە هەر هاوپەیمانییەک بە ڕێبەری و پشتیوانی ئەمریکا بێت، شکست دێنێت.

ئەو سەبارەت بە کاتی دروست کردنی هاوپەیمانییەکە وتی: ئەم هاوپەیمانییە ۳ حەفتە بەر لە جێبەجێ بوونی گەماڕۆکانی ئەمریکا ڕادەگەیەنرێت کە بۆ شەڕی دەروونییە لە دژی ئێران. ترامپ بە باشی لە پێگەی لاوازی خۆی لە ئەمریکا ئاگادارە و ٤۰ لە سەدی دەنگدەرانی ترامپ لە دەنگدان بە ترامپ پەشیمانن. بێ گومان عەرەبستان و ئیمارات تێچووی ئابووری ئەم هاوپەیمانییە دابین دەکەن چون خەونی عه‌رەبستان گۆڕینی دەسەڵاتی ئێران و جگێر کردنی دەسەڵاتێک سەر بە ئەمریکا و ئیسڕائیلە.

ئەم ڕۆژنامەوانە عەرەبە ئاماژەی دا: عەرەبستان باش دەزانێت کە ئێران مەترسی نییە بۆ ئەوان بەڵام بە‌هۆی ئەو پەیوەندییە لەگەڵ ئەمریکا لە کۆنەوە بووه‌ و ناچارە هاوڕێی ئەم وڵاتە بکات. هەروەها ڕیاز تووشی  کورت هێنانی بودجەی نەوتی بووە‌ و گۆڕانکارییە نەوتییەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ سیاسەتی سەختی کێشان یەکناگرێتەوە.

جیوسی لە کۆتایی وتی: لە ڕووی سەربازییەوە هیچ دەسەڵاتک بێ هێرشی سەربازی و گرتنی شادەمارەکانی ناڕووخێت. ئەمە لە حاڵێک دایە سوپای عەرەبستان لە یەمەن توانی ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەنسارۆڵای نییە و مووشەکانی ناتوانیت کۆنترۆڵ بکات. ڕیاز لە سەرەتا پاگەندەی کرد کە ٨۰ لە سەدی ئەنسارۆڵای یەمەنی لەناو بردووە. ئێستە پرسیار ئەوەیە ئایا هێزی وشکانی عەرەبەکان دەتوانێت بە پشتیوانی ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران. ئایا ئەردۆن و میسر بەشداری دەکەن؟ بە چ بیانۆیەک هێرش دەکەنە سەر وڵاتێکی ئیسلامی دیکە؟ ئێرانیش دەتوانێت تەنگەڵانی هۆرمۆز دابخات و هەڕەشە لە وڵاتانی دیکەش‌ بکات.

News Code 20677

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =