مەرجەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا بۆ گۆڕینی هەڵوێستی واشنتۆن هەمبەر بە ئێران

وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە لێدوانێکدا "گۆڕانی هەستۆکی و پاوەجێ"ی مەرجی گۆڕینی هەڵوێستی واشنتۆن هەمبەر بە تاران و هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش ئەوەی مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا چەندین مەرجی بۆ دیداری سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا و ئێران دیاری کرد، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکاش لێدوانگەلێکی لەوبارەیەوە ئاراستە کرد.

هەواڵدەریی فەڕەنسا لەوبارەیەوە ڕاپۆرتی دا: گەرێت مارکووس وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا دەڵێت: هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران دەرەوەستی بە گۆڕانی هەستۆکی و پاوەجێی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەیە

مارکووس وتیشی: ئەمریکا ئامادەی کۆتایی هێنان بە گەمارۆکان، لە سەرگرتنەوەی پەیوەندیی تەواو دیپلۆماتیک و تیجاری، مۆڵەت دان بە ئێران بۆ دەستگەیشتن بە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو و پەیوەست کردنی دووبارەی ئابووریی ئێران بە سیستەمی ئابووریی نێودەوڵەتییە. بەڵام ئەو دۆخە کاتێک مومکینە کە تاران بە شێوەی هەستۆکی و پاوەجێ بە سیاسەتەکانیدا بچێتەوە، دەنا گەمارۆکان توندتر دەکرێنەوە.

شەوی رابردوو دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ئامادەیی خۆی بۆ دیداری بێ پێشمەرج لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئێران هەواڵی دا، بەڵام دوابەدوای ئەو مایک پەمپێئۆ مەرجگەلێکی بۆ ئەو دیدارە دیاری کرد.

هەر لەو پەیوەندییە دەیوڤید مۆرتلاک کە لە کاتی سەرۆک کۆماریی ئۆباما لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکادا بووە و لە بەشی گەمارۆکانی سەر ئێران هەوڵی دەدا، سەبارەت بە ئامادەیی ترامپ بۆ دیدار لە گەڵ ڕۆحانی وتی: کۆبوونەوە لە خۆیدا نابێتە هۆی پێشکەوتن. پێویستە دەوڵەتی ئەمریکا لە پرسە جێ ناکۆکییەکان بگاتە ڕێککەوتنێکی ڕاستەقینە لە گەڵ ئێران، بەڵام دەرچوونی ئەمریکا لە ڕێککەوتنێکی سەرکەوتوو بۆ بەرتەسک کردنەوەی چالاکیی ناڤۆکی ئێران (بەرجام)، بۆتە هۆی دڕدۆنگی و گومان لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر پرسەکانی دیکە لە گەڵ ئێراندا.

News Code 20675

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =