هه‌موو نه‌خۆشخانه‌کانی کوردستان سیستمی په‌کسیان بۆ دابین ده‌کرێت

سه‌رۆکی زانکۆی زانستی پزشکی کوردستان ڕایگه‌یاند که‌ هه‌موو نه‌خۆشخانه‌کانی کوردستان تاکوو کۆتایی ساڵ سیستمی په‌کسیان ( pacs) بۆ دابین ده‌کرێت که‌ له‌ ڕووی ئابوورییه‌وه‌ زۆر له‌ سوودی نه‌خۆشه‌کانه‌.

سیامه‌ک واحدی له‌ میانه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری مێهر وتی: له‌ جیهاندا چاپ کردنی وێنه‌ی ڕادیۆلۆژی و ئێم ئاڕ ئای و هتد نه‌ماوه‌ و زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان له‌ سیستمی په‌کس سوود ده‌به‌ن. له‌ ئێستادا نه‌خۆشخانه‌ی که‌وسه‌ری سنه‌ له‌م سیستمه‌ به‌هره‌ ده‌بات و تاکوو کۆتایی ئه‌مساڵ هه‌موو نه‌خۆشخانه‌کانی پارێزگاکه‌ به‌م سیستمه‌ ته‌یار ده‌کرێن.

ئه‌و زیادی کرد: به‌م سیستمه‌ پزشکه‌کان له‌ کورت ترین کاتدا ده‌توانن ئه‌نجامی وێنه‌کان بگاته‌ ده‌ستیان و ئه‌مه‌ش له‌ ڕووی ئابووریشه‌وه‌ سوودی زۆری بۆ نه‌خۆش و سیستمی ده‌رمانی کوردستان هه‌یه‌.

سه‌رۆکی زانکۆی زانستی پزشکی کوردستان وتی: بوونی ته‌ختی نووستن و حه‌وانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشه‌کان یه‌کێکە له‌ شته‌ گه‌رنگه‌کانی هه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌که‌، ئێمه‌ به‌ر له‌ جێبه‌جێ کردنی گه‌ڵاڵه‌ی تەندروستی ته‌نیا ۱۴۴ ته‌ختی تایبه‌تمان هه‌بوو. له‌ ئێستادا ئه‌م ژماره‌یه‌ به‌ ۲۳۹ ته‌ختی تایبه‌ت گه‌یشتووه‌ و تاکوو دوو حه‌فته‌ی دیکه‌ش ۱۴ ته‌ختی دیکه‌ی تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشخانه‌کانی کوردستان زیاد ده‌کرێت.

ئه‌و ئاماژه‌ی به‌ که‌م بوونی ئامێری دیالیز له‌ کوردستان کرد ڕایگه‌یاند: بڕیار وایه‌ که‌ ۵ هه‌زار و ۷۰۰ ئامێری دیالیزی نوێ بێته‌ ئێران که‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین ژماره‌یه‌ک له‌م ئامێرانه‌ بۆ کوردستان وه‌ربگرین. ئێمه‌ چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین که‌ هه‌رچی زووتره‌ نه‌خۆشخانه‌ی نوێی سه‌قز بکه‌وێته‌ کار و بڕیار بوو ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ ئه‌نجام بێت نه‌خۆشخانه‌ کۆنه‌که‌ی سه‌قز له‌ ئیش کردن بوەستێت.

واحدی ئاماژه‌ی دا: به‌ڵام ڕێژه‌ی دانیشتوانی شاری سه‌قز به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و پێویستی به‌ دوو نه‌خۆشخانه‌ هه‌یه‌ و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ نه‌ۆشخانه‌ کۆنه‌که‌ش نوێژه‌ن ده‌کرێته‌وه‌ و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ کار کردن. سه‌ره‌تا بڕیار بوو نه‌خۆشخانه‌ی سه‌قز به‌ ۱۶۸ ته‌خته‌وه‌ دروست بکرێت که‌ دواجار بۆ ۲۳۷ ته‌خت به‌رز کرایه‌وه‌.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ ڕێز گرتن له‌ نه‌خۆشه‌کان له‌ لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌کان زیادی کرد: له‌م ڕووه‌وه‌ زانکۆی زانستی پزشکی کوردستان هه‌وڵ ده‌دات تاکوو خولی ڕاهێنان بۆ چۆنیه‌تی ڕه‌فتار کردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و نه‌خۆشه‌کان بۆ فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌کان دابنرێت. چۆنیه‌تی ڕه‌فتار کردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵک به‌ لای ئێمه‌وه‌ زۆر گرنگه‌ و چاوه‌ڕوانیش ده‌که‌ین که‌ هه‌رچی زیاتر که‌رامه‌تی نه‌خۆشه‌کان و هاوڕێکانیان ڕابگیردرێت.

News Code 20671

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =