داعش ۳۶ ژن و منداڵی له‌ باشووری سووریا بارمه‌ته‌ گرت

تیرۆریسته‌کانی داعش ۳۶ ژن و منداڵیانی ده‌روه‌زیان له‌ پارێزگای سوه‌یدا له‌ سووریا به‌ بارمه‌ته‌ گرت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ بی بی سی، گرووپی تیرۆریستی داعش چوارشه‌مه‌ی ڕابردوو به‌ هێرش کردنه‌ سه‌ر گوندێک له‌ سووریا زیاتر له‌ ۳۰ ژن و منداڵیان به‌ بارمه‌ته‌ گرت.

ئه‌م هێرشه‌ی تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ باشووری ڕۆژئاوای سووریا و له‌ دژی ده‌روه‌زییه‌کان ئه‌نجام بووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، لانی که‌م ۳۶ ژن و منداڵی ده‌روه‌زی ڕفێندراون. ئه‌مه‌ له‌ حالێک دایه‌ که‌ ۴ ژن توانیان ڕا بکه‌ن و خۆیان ڕزگار بکه‌ن، به‌ڵام دوو که‌سی دیکه‌ش کوژراون.

هه‌روه‌ها تاکوو ئێسته‌ چاره‌نووسی ۱۷ پیاو که‌ له‌م هێرشه‌ کراونه‌ته‌ ئامانج نادیاره‌ و ڕوون نییه‌ که‌ چیان به‌سه‌ردا هاتووه‌ و له‌ چ دۆخێکدا ده‌ژین.

News Code 20665

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =