ترامپ ڕووی خۆشی به‌ ئێران نیشان دا

یه‌کێک له‌ کاناڵه‌ ته‌له‌فیزیۆنییه‌کانی ئاڵمانیا ڕایگەیاند که‌ گوشاره‌کان و پێشنیاری گفتوگۆی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئێران سیاسه‌تی گه‌زه‌ر له‌ به‌رانبه‌ر ئێرانه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کاناڵی ئای ئاڕ دی ئاڵمانیا له‌ میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ئاماژه‌ی دا که‌ پێشنیاری دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌مان سیاسه‌تی گورز و گه‌زه‌ره‌.

له‌ درێژه‌دا هاتووه‌: ترامپ له‌ سه‌ره‌تای هاتنه‌ سه‌ر کار وه‌ک سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕخنه‌ی له‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی گرت و بێ ئه‌وه‌ی پێشتر هیچ شتێک بێژێت له‌ مانگی مه‌ی زاینی یه‌کلایه‌نه‌ له‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران کشایه‌وه‌.

هاوکات دوو کاتی بۆ سه‌پاندنی دووباره‌ی گه‌ماڕۆکان دیاری کرد که‌ بێجگه‌ له‌ ئێران وڵاتانی ئه‌ورووپایش به‌ هۆی هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ ئێران ده‌کرێنه‌ ئامانج.

له‌ کۆتایی ئه‌م ڕاپۆرته‌ هاتووه‌: ئێسته‌ ترامپ دوای نیشان دانی گورزه‌که‌ له‌ دژی ئێران، له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ که‌ گه‌زه‌ره‌که‌ش به‌ ئێرانییه‌کان نیشان بدات. سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ دوای ده‌ریچه‌یه‌ک بۆ دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌کانه‌. به‌ڵام تاکوو ئێسته‌ هیچ گڵۆپێکی سه‌وز له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ڕۆشن نه‌که‌راوه‌.

News Code 20663

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =