پەمپەئۆ قسەکانی ترامپ بۆ گفتوگۆی بێ مەرج لەگەڵ ئێرانی هەڵوەشاندەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە قسەکانی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە ئامادەی بۆ دیدار لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئێران، ڕایگەیاند کە پێشوازی لەو ڕوانگە دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر پەمپەئۆ لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی ئێن بی سی، لە کاردانەوە بە قسەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و ڕاگەیاندنی ئامادەیی ناوبراو بۆ دیداری بێ مەرج لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند کە پێشوازی لە ڕوانگەی ترامپ لەمبارەوە دەکات.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕژی دووشەممە هەشتەمی گەلاوێژ بۆ دیدار لە گەڵ بەرپرسانی ئێران ئامادەیی ڕاگەیاند و وتی کە هیچ پێش مەرجێکی لە ئەم بوارەدا نییە. دۆناڵد ترامپ لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لە گەڵ جۆزپە کۆنتە، سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا، لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە ئایا ئامادەیە لە گەڵ حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران، دیدار بکات ئەو قسانەی کرد.

پەمپئۆ لە کاردانەوە بە ئەم قسانەی ترامپ وتی: ئێمە پێشتریش وتوومانە. سەرۆک کۆماری خوازیاری دیدار لە گەڵ ئەو کەسانەیە تا پرسەکە چارەسەر بکات. ئەگەر ئەو بەڵێنە بدەن کە گۆڕانکاری بنەڕەتی لە شێوەی هەڵسوکەوت لە گەڵ خەڵکەکەیان دەکەن، ڕەفتای خۆیان لە ناوچەکە بگۆڕن، ئەو ڕێککەوتنە قبووڵ بکەن کە بەر بە پەرە سەندنی چەکی ناوڤۆکی بگرێت، ئەو کات سەرۆک کۆمار وتوویە، ئامادەیە کە لە گەڵیان دابنیشێت و گفتوگۆ بکات.

News Code 20661

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =