کۆریای باکوور له‌ حاڵی دروست کردنی مووسه‌کی نوێیه‌!

هه‌واڵگری ئه‌مریکا له‌ پاگه‌نده‌یه‌کی نوێ ڕایگه‌یاند که‌ کۆریای باکوور هه‌وڵ ده‌دات تاکوو مووشه‌کی نوێ دروست بکات و ئه‌مه‌ش ڕێککه‌وتنی نێوان هه‌ر دوو وڵات پێشێل ده‌کات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، واشنتۆن پۆست له‌ زاری سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌کان و به‌ ئاماژه‌ دان به‌ وێنه‌ ئاسمانییه‌کان پاگه‌نده‌ی کردووه‌ که‌ کۆریای باکوور سه‌رقاڵی چالاکی مووشه‌کی نوێیه‌.

ئه‌م چالاکیانه‌ له‌ کارگه‌یه‌ک بینراوه‌ که‌ بۆ یه‌که‌م جار مووشه‌کی دوور هاوێژی پیۆنگ یانگ به‌ توانی لێدانی خاکی ئه‌مریکای تێدا دروست ده‌کرا.

له‌م وێنانه‌، ئامێر و ئۆتۆمبیله‌ به‌هێز و قورسه‌کان ده‌چنه‌ ناو کارگه‌ی سانۆمدانگ که‌ ناکرێت ناوه‌که‌ی ببینرێت، ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ هیچ زانیارییه‌ک سه‌باره‌ت به‌ ئاستی پێشکه‌وتنی مووشه‌که‌ نوێیەکان له‌ به‌رده‌ست نییه‌.

واشنتۆن پۆست ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ کۆریای باشوور له‌ دوای دروست کردنی یه‌ک یان دوو مووشه‌کی باڵستیکه‌ که‌ سووته‌مه‌نی ئاوه‌کیان هه‌یه‌.

کۆشکی سپی هێشتا هیچ وڵامێکی به‌م پاگه‌نده‌یه‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌.

پێشتریش ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌مریکا ڕاستگۆیی پیۆنگ یانگ سه‌باره‌ت به‌ ڕێککه‌وتنی نێوان ئه‌مریکا و کۆریای باکووری سه‌باره‌ت به‌ چه‌ک کردنی ئه‌م وڵاته‌یان بردبووه‌ ژێر پرسیار.

مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌یزری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاش حه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سینای ئه‌مریکا ڕایگیه‌یاند که‌ کۆریای باکوور هێشتا به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رهه‌م هێنانی سووته‌مه‌نی ناڤۆکی، به‌ڵام ئه‌و هاوکات هه‌نگاوه‌کانی ئه‌مریکا بۆ داماڵینی کۆریا له‌ چه‌کی ناڤۆکی به‌ ئه‌رێنی وه‌سف کرد.

News Code 20659

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =