لیری تورکیا هاڕه‌ی کرد

دوای به‌رز بوونه‌وه‌ی نیگه‌رانی سه‌رمایه‌دانه‌ره‌کان له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریکا که‌ تورکیا گه‌ماڕۆ بدات، لیری تورکیا جارێکی دیکه‌ هاڕه‌ی کرد و ئاستێکی نزمی تۆمار کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ بۆمبێرگی ئینگلیزی، دوێنێ دیسان دراوی تورکیا زیاتر له‌ یه‌ک له‌ سه‌د بەرانبەر دۆلار دابه‌زیوه‌ و گەیشتووەتە نرخی ۴.۹۰۸۴ له‌ به‌رانبه‌ر دۆلارێکدا .

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ زانیارییه‌کانی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵاوسان و گرانی که‌ بڕیار وایه‌ ڕۆژی هه‌ینی بڵاو بێته‌وه‌، ڕه‌نگه‌ نیشان بدات که‌ بۆ ماوه‌ی چوار مانگ له‌ دوای یه‌کتر گرانی له‌ تورکیا به‌رزتر بووه‌ته‌وه‌ و نیگه‌رانییه‌کان له‌م بابه‌ته‌ زیاتر بکات که‌ بانکی ناوه‌ندی تورکیا توانی ئه‌وه‌ی نییه‌ گرانی و دابه‌زینی نرخی لیر کۆنترۆڵ بکات.

خه‌به‌ر تورک له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ ڕاپۆرتی دا که‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌ردۆغان وتوویه‌تی وڵاته‌که‌ی له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی ترامپ بۆ سه‌پاندنی گه‌ماڕۆی قورس چۆک دانادات، ترامپ هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه‌ که‌ گه‌ر قه‌شه‌ ئه‌مریکاییه‌ ئازاد نه‌بێت گه‌ماڕۆی سه‌خت به‌ سه‌ر تورکیا ده‌سه‌پێنێت.

چه‌ند کاتژمێرێک دوای ئه‌مه‌، جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا، مایک پێنس له‌ تویتره‌که‌ی خۆی دووباره‌ی کرده‌وه‌: ئه‌مریکا ئاماده‌ ده‌بێت گه‌ماڕۆکان له‌ دژی تورکیا بسه‌پێنێت تاکوو ئه‌و کاته‌ی قه‌شه‌ ئه‌مریکاییه‌که‌ ئازاد ده‌بێت.

News Code 20657

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =