تاران ڕاگه‌یه‌ندراوی کۆنفڕانسی ئازادی مه‌زهه‌ب له‌ ئه‌مریکا دژی ئێرانی ئیدانه‌ کرد

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی به‌شدار بوو له‌ کۆنفڕانسی ئازادی مه‌زهه‌بی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێرانی ئیدانه‌ کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران  وتی: ئه‌مه‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ کار و باری ناخۆیی ئێرانه‌ که‌ به‌ پێی زانیاری نادروست و سیاسی و به‌ ئه‌نقه‌ست نووسراوه‌.

ئه‌و زیادی کرد: چه‌ند وڵاتێک به‌ هه‌ڵه‌ خۆیان به‌ نوێنه‌ری هه‌موو جیهان ده‌زانن. ئه‌مریکا و وڵاتانی دیکه‌ که‌ سه‌ره‌تایی ترین مافی مرۆڤ پێشێل ده‌که‌ن له‌و پێگه‌دا نین که‌ بیانه‌وێت سه‌باره‌ت به‌ فه‌رهه‌نگ و مه‌زهه‌به‌کانی دیکه‌ بڕیار بده‌ن.

قاسمی ئاماژه‌ به‌ یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران و به‌ندێکی نوێی یاسایی سه‌باره‌ت به‌ که‌مینه‌ مه‌زهه‌بییه‌کان له‌ ئێران کرد، وتی: مێژووی ئێران سه‌رتانسه‌ر نیشانی ده‌دا که‌ مه‌زهه‌ب و ئێتنیک و که‌مینه‌کان پێکه‌وه‌ ئاشتیانه‌ ژیاون، ئێسته‌ش هه‌موو مه‌زهه‌ب و دینه‌کانی دیکه‌ش مافی یه‌کسانیان له‌ کۆماری ئیسلامی ئێراندا هه‌یه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران لێدوانی بێ بنه‌مای مایک پێنس، جێگری سه‌رۆک کۆماری ئێرانی سه‌باره‌ت به‌ مه‌زهه‌ب و ئائین ڕه‌ت کرده‌وه‌ و ڕایگەیاند: خه‌ڵکی ئێران به‌ درێژایی مێژووی خۆیان یه‌کسان و ئازادانه‌ له‌گه‌ڵ مه‌زهه‌ب و دینه‌کانی دیکه‌ ژیاون و هه‌موو لاینگرانی دینه‌کانی دیکه‌ش له‌ ئێران ئازادانه‌ ڕێوڕه‌سمی خۆیان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن و یاساش پشتیوانیان لێ ده‌کات، به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ ڕۆژاوا بووه‌ که‌ به‌رده‌وام ناوه‌ندی ئازار دان و کوشت و بڕی که‌مینه‌ دینی و مه‌زهه‌بییه‌کانی دیکه‌ بووه‌

News Code 20655

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =