ڕێککەوتنی کوردەکان و دیمەشق شکست هێنانی وەهمی جیایی خوازییە

"ماهر مەوقێع"جەختی کرد کە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بە دەست شتنەوە لە وەهمی دابەشکارانەی ئەمریکا، لە ڕاستیدا پاڵیان بە نیشتمانی خۆیانەووە دا، بەڵام هێشتاش یاریی ئەمریکییەکان لەو بوارەدا جێی ترس و گومانە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – محەمەد فاتمی زادە: لە ماوەی رۆژانی ڕابردوو سەرچاوەگەلی ئاگاداری سووری ڕایانگەیاند کە بەرپرسانی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە)ی ژێر پاڵپشتیی ئەمریکا سەردانی دیمەشق‌یان کردووە و لە میانەی دانوستانەیان لە گەڵ بەرپرسانی سووری، لە بڕیارە سەرەتاییەکاندا ڕەزامەندیی خۆیان بۆ ڕادەست کردنەوەی شاری ڕەقە و ناوچەگەلی نیشتەجێی بەربڵاوی شاری حەسەکە بە بەرپرسانی دیمەشق دەربڕیوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر لە گەڵ "ماهر مەوقێع" ئەندامی پەرلەمانی سووریا وتووێژی کردووە کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:

* بایەخی ڕێککەوتنی نێوان دەوڵەتی دیمەشق و هیزەکانی سووریای دیموکراتیک لە بەرەنگاربوونەوە و شەڕ لە دژی تیرۆریزم چۆن دەبینن؟

ـ لەو بارەیەوە دەبێ بڵێم ئەو ڕێککەوتنە لە نێوان لایەنەکان لە بواری شەڕ لە دژی تیرۆریزم لەو ڕووەوە گرینگە کە هەوڵ و هەنگاوەکان لە دژی گرووپگەلی تیرۆریستی یەکدەست دەبێت و لە قەوارەیەکی یەکەدا تێهەڵدەچن.

چونکە ئەووو گرووپگەلە تیرۆریستییە مەترسین بۆ سەر تەواو چین و گەلی سووریا بە بێ ئاوردانەوە لە لایەنە جۆراوجۆرە ئایینی و مەزهەبی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەو خەڵکە. ئەو گرووپگەلە تیرۆریستییە وێرای بە کافر زانینی هەمووان، ڕشتنی خوێنی خەڵکی بە کردەوەیەکی پیرۆز دەزانن.

* بە بڕوای ئێوە ئەمریکییەکان کە لە دژی هاوپەیمانانی خۆیان لە باشووری سووریا هەڵدەستن، چ کاردانەوەیەک بەو ڕێککەوتنە نیشان دەدەن؟ ئایا کوردەکان کە ئاگاداری خەیانەتەکانی واشنتۆنن، هوشیار بوونەتەوە؟

ـ بێ شک پەیوەندیی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) و سەربازانی داگیرکەری ئەمریکی، لە لایەن دەوڵەتی سووریاوە بە هەند وەردەگیرێت، بەڵام هێشتاش یاریی ئەمریکییەکان لەو بوارەدا جێی ترس و گومانە. چونکە ئەمریکییەکان لە تیرۆریزم وەک کەرەسەیەک بۆ دەستێوەردان لە کاروباری ناوچە بەهرە دەبەن و ڕۆڵ گێڕانی واشنتۆن لەو بوارەدا جێی قبووڵ کردن نییە.

ئێمە بە باشی ئاگاداری ڕۆڵی ئەمریکا لە پاڵپشتی کردنی گرووپگەلی تیرۆریستی و ئامانجگەلی تەواو دابەشکارانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانین. ئەو پرس و بابەتە بۆ ئێمە ڕوون و ئاشکرایە و هێزەکانی سووریای دیموکراتتک دەبێ باوەر بەوە بێنن کە ئەمریکییەکان خێراخوازی ئەوان نین.

گرینگیی هەنگاوی لایەنی کوردی کاتێک بە تەواوی دەردەکەوێت کە ئەوان دەست هەڵگری وەهم و پلانی گوماناویی دابەشکارانەی پاڵپشت کراوی ئەمریکییەکان بن. چونکە ئەو وەهمانە لە بەرژەوەندیی کوردەکان نییە و ئەواب بە دەست هەڵگرتن لەو خەیاڵ و گومانە ئەمریکییە، لە ڕاستیدا پاڵ بە نیشتمان خۆیان و یەکگرتوویی و سڵامەتی سووریاوە دەدەن.

لام وایە کە ئەمریکییەکان لەو هەنگاوەی هەسەدە رازی نین و دەوڵەتی ئەو وڵاتە کۆک نییە لە گەڵ هاوئاهەنگیی دووبارەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیکی سووریا لە گەڵ دیمەشق و ئەو کارە قبووڵ ناکات. هەڵبەت هۆی هەڵوێست و  ڕێککەوتنی هەسەدەش لە گەڵ دەوڵەتی سووریا و گۆرانکارییەکانی ئەم دواییە دەگەڕێتەوە بۆ سەرکەوتنەکانی سوپای سووریا بە تایبەت لە باشووری ئەو وڵاتە، دەستەوەستان بوونی دەسەڵاتگەلی لایەنگری گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ یارمەتی گەیاندن بە تیرۆریستان و شکستی ڕژیمی زایۆنی لە پاڵپشتی کردنی دارەدەستە تیرۆریستییەکانی.

* بە گوێرەی ڕێککەوتنی نێوان لایەنەکان، کۆنتڕۆڵی ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکان لە داهاتوودا دەدرێتە دەستی کام یەک لە لایەنەکان؟

ـ تا ئیستا ڕێککەوتنی کۆتایی مسۆگەر نەبووە، بەڵکوو کۆمیتەگەلێک بۆ لێکدانەوەی وردەکارییەکانی ئەو دیدارە پێک هاتووە. ناوی ئەو ڕێککەوتنە، گەڕانەوەی تەواو دامەزراوە خزمەتکاری و ئەمنی و ئیدارەییەکانی دەوڵەت بۆ تەواو ناوچەکان و دانان و وەرگرتنی چەک لە لایەن دەوڵەت لە گەڵ پەرە دان بە چەمکی ناوەندسڕینەوە بۆ بەرپرسانی ناوەندییە.

* بە ئاوردانەوە لە ڕێککەوتنی نێوان لایەنەکان، ئایا ئەگەری تێهەڵچوونی سەربازی لە گەل تورکیا لە ناوچە داگیر کراوەکانی سووریا لە لایەن تورکیاوە لە ئارا دایە؟

ـ دەوڵەتی سووریا پێداگرە لە وەرگرتنەوە و ئازادکردنەوەی تەواوەتی سەرزەوینەکانی وڵاتەکەی و رێگە نەدان بە ئامادە بوونی سەربازی و دەستدرێژیی بیانی لە هەر وڵاتێک لە خاکی سووریادا. هەر سەربازێکی ئامادەبووی ناو خاکی سووریا بە بێ ڕەزامەندیی دەولەتی سووریا، داگیرکەرە کە دەبێ لە گەڵیدا تێهەڵچین؛ جا چ سەربازی خەڵکی تورکیا بێت یان سەربازی ئەمریکی یان فەڕەنسی یان بەریتانی.

* کوردەکان خوازیاری سووریایەکی دیموکراتیکن. ئێوە لێکدانەوەی ئەوان لە چەمکی دیموکراتیک چۆن لێک دەدەنەوە؟ ئایا ئەوان بە دوای وەرگرتنی پشکی خۆیانن؟

ـ دیموکراسیی مەبەستی ئەوان، جۆرێک خۆبەڕێوەبەرییە و ئێمە لە سووریادا سیستەمی ئیدارەی خۆجێیمان هەیە کە هاوسەنگە لە گەڵ سیستەمی دیموکراسی و تێیدا ئەنجومەنگەلی خۆجێی هەڵدەبژێردرێن. ئەو ئەنجومەنانە بە گوێرەی ئەو سیستەمە کە تێیدا دەرفەتی بەشداریی دیموکراتیک لە ژیانی گشتیدا ڕەخساوە و دەبێتە هۆی پەرەسەندنی ڕۆڵیان لە ناوچەکانی خۆیان، درێژە بە ڕاسپاردەکانی خۆیان دەدەن.

دەوڵەتی سووریا هیچ کێشەیەکی نییە لە گەڵ بەربڵاوتر بوونی ڕۆڵی ئەو ئەنجومەنانە لە پێناو بەرزتر بوونی ناوەند سڕینەوە، بەڵام ئێمە داوای پشک کردن قبووڵ ناکەین. چونکە تەواو خەڵکی سووریا خاوەن ماف و ئەرکی بەرابەرن و ئێمە لە یەکگرتوویی نیشتمانی بە پێی چەمکی هاووڵاتی و بە بێ لە بەرچاو گرتنی ئایین و مەزهەب و تایفە و عەشیرە بەهرەمەندین.

News Code 20651

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =