ڕوون‌کردنەوەی وەزارەتی کارەبای عێراق سەبارەت بە گڕیبەستی بەغدا و ڕیاز

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق هەواڵە بڵاوکراوەکان لە لایەن بلۆمبێرگ سەبارەت بە گرێبەستی کارەبا لە نێوان بەغدا و ڕیازی ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە شەفەق نیووز، مەسعەب سری مودەریس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کارەبای عێراق هەواڵە بڵاوکراوەکان لە لایەن بلۆمبێرگ سەبارەت بە وردەکاریی ڕێککەوتنی عەرەبستان و عێراق لە بواری کارەبای ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند کە زانیارییە بڵاوکراوەکان لەوبارەیە تەواو هەڵەن.

شایانی باسە کە بلۆمبێرگ بە گێڕانەوە لە مەسعەب سری وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاندبوو کە بەغدا لە گەڵ عەرەبستان بۆ کردنەوەی وزەخانەیەکی هەتاوی و فرۆشی کارەبا بە عێراق بە نرخێکی کەمتر لە تاران، ڕێککەوتووە.

بلۆمبێرگ لەو ڕاپۆرتەدا لە زمانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتووشیەتی: مامەڵەیەک کە تا ئێستا بەغدا لە گەڵیدا ڕێنەکەوتووە بریتییە لە کردنەوەی وزەخانەیەکی ٣ هەزار میگا واتی لە عەرەبستاندا لە ماوەی یەک ساڵ لە دوای واژۆکرانی گرێبەستەکە بۆ دابین کردنی کارەبای عێراق.

وتیشی: بە هۆی ئەو گرێبەستەوە عێراق بۆ هەر میگاوات کاتژمێر کارەبا، ٢١ دۆلار واتە یەک لە چواری نرخی گرێبەستی بەغدا لە گەڵ ئێرانە.

News Code 20649

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =