گەڕانەوەی زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارەی سووری بۆ وڵاتەکەیان

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە گەڕانەوەی زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارەی سووری بۆ وڵاتەکەیان لە سێپتەمبەری ٢٠١٥ەوە تا ئێستا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ل ەسپۆتینک، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە نزیک یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار ئاوارەی سووری لە کاتی دەسپێکی ئۆپراسیۆنی ڕووسیاوە لە سووریا لە سێپتەمبەری ٢٠١٥ تا ئێستا گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.

ڕووسیا لە رێکەوتی ٣٠ سێپتەمبەری ٢٠١٥ەوە ئۆپراسیۆنی خۆیی دژی گرووپی تیرۆریستی داعش و بەرەی نوسرە لە سووریا لە سەر داوای دیمەشق دەست پێکرد.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئۆپراسیۆنی هێزەکانی سوپای سووریا بۆ بردنە دەرەوەی چەکدارەکان لە باکووری ئەو وڵاتە درێژەی هەیە و هەزاران چەکدار لە لای ڕۆژهەڵاتی و قلمونی ڕۆژهەڵاتی و دەڤەری حومس بۆ ئەدلەب گواستراونەتەوە.

News Code 20640

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =