ئه‌ورووپا ده‌بێت هاوڕێی گوشاره‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران بێت

سێناتۆری توندڕه‌وی کۆماریخوازه‌کانی ئه‌مریکا داوای کرد که‌ ئه‌ورووپا هاوڕێی گوشاره‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، لیندسی گراهام، سیناتۆری توندڕه‌وی کۆماریخوازه‌کانی ئه‌مریکا دوێنێ به‌ کاناڵی فاکس نیوز وتی: هیچ شتێک وه‌ک بۆچوونی ئێسته‌ی سه‌رۆک کۆمار ترامپ له‌ دژی ئێران منی خۆشحاڵ نه‌کردووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ترامپ خه‌ریکه‌ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌کان و ئیسڕائیل ئیش ده‌کات تاکوو ئێران گۆشه‌گیر بکات. یه‌کێتی ئه‌ورووپاش ده‌بێت یارمه‌تی ئێمه‌ بدات.

گراهام وتیشی: ئه‌ورووپا له‌ جێگه‌ی بازه‌رگانی له‌گه‌ڵ ئێران که‌ ڕۆژێک دێت چه‌کی ناڤۆکی به‌ کار دێنێت، ده‌بێت هاوڕێی ئه‌مریکا بکات تاکوو پشتی ئێران بشکێنین.

ئه‌و پاگه‌نده‌ی کرد: ئێران ئه‌و پاره‌یه‌ی که‌ له‌ ڕیککه‌وتنی ناڤۆکی به‌ ده‌ستی هێناوه‌، بۆ په‌ره‌ سه‌ربازی سوودی لێده‌بات.

گراهام له‌ درێژه‌دا له‌ ترامپ و مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا داوای کرد تاکوو بۆ گۆڕینی حکومه‌ت له‌ ئێران گوشاره‌کان بۆ سه‌ر ئێران زیاتر بکڕێت.

News Code 20630

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =