پاراستنی یه‌کپارچه‌یی وڵات و حکومه‌تی سووریا ستراتێژی ناوچه‌یی ئێرانه‌

سه‌رۆکی لێژنه‌ی ئه‌منیه‌تی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: ده‌ست گرتن به‌ یه‌کپارچه‌یی و حکومه‌تی سووریا ڕێکاری ناوچه‌یی ئێرانه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ خانه‌ی مله‌ت، عه‌دنان مه‌حمود باڵوێزی سووریا له‌ ئێران له‌گه‌ڵ حشمه‌توڵا فه‌لاحه‌ت پیشه‌، سه‌رۆکی لێژنه‌ی ئه‌منیه‌تی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.

فه‌لاحه‌ت پیشه‌ ئاماژه‌ی به‌ گۆڕانکارییه‌کانی سووریا کرد و وتی: په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و سووریا په‌یوه‌ندییه‌کی ستراتیژیکه‌ و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو لا له‌ بابه‌ته‌ ستراتیژیکه‌کان به‌ تایبه‌ت هاوکاری ئابووری و بازه‌رگانی درێژه‌ی ده‌بێت.

ئه‌و زیادی کرد: ڕژیمی زایۆنی له‌ دوای لاواز کردنی سووریایه‌ و ڕووبه‌ڕووی هه‌موو شتێک ده‌بێته‌وه‌ که‌ ببێته‌ هۆی به‌هێز بوونی سووریا.

فه‌لاحه‌ت پیشه‌ ئاماژه‌ی به‌ هه‌نگاوه‌کانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران کرد و وتی: هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامییه‌وه‌ ئه‌مریکا له‌ دوای لاواز کردنی ئێران بوو و له‌م ڕووه‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستی هات ئه‌نجامی دا. هه‌ر بۆیه‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی ترامپ بۆ ئێران شتێکی نوێ نییه‌.

عه‌دنان مه‌حموود باڵویزی سووریا له‌ تارانیش ئاماژه‌ی به‌ ڕوودای تیرۆریستی له‌ سووریا کرد و وتی: له‌م ڕووداوانه‌ ته‌نیا ژن و منداڵانی بێ تاوان ده‌مرن، ئه‌مریکا به‌رپرسه‌ له‌م دۆخه‌ی سووریا، ئه‌وان به‌ پشتیوانی له‌ تیرۆر له‌ دوای ئامانجی سیاسی خۆیانن، شه‌ڕ له‌ دژی تیرۆر له‌ سووریا جیا له‌ شه‌ڕی تیرۆر له‌ ناوچه‌که‌ نییه‌.

باڵوێزی سووریا له‌ تاران زیادی کرد: ده‌وڵه‌تی سووریا له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ که‌ زیاترین سوود له‌ ئه‌زموونه‌کانی ئێران بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی وڵات ببات و پڕۆسه‌ی ئێسته‌ی نێوان تاران و ده‌میشق په‌له‌ی زیاتر به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.

وتیشی: هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆمان له‌گه‌ڵ ئێران په‌ره‌ پێده‌ده‌ین. ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی چون له‌ گۆڕه‌پانه‌کان شکستیان هێناوه‌ له‌ دوای شه‌ڕی ئابوورین، به‌ڵام داهاتووی ئێران و سووریا و په‌یوه‌ندییه‌کانیان ڕوو له‌ په‌ره‌سه‌ندنه‌.

News Code 20628

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =