ئه‌گه‌ر له‌ ئێران گاز نه‌کڕین له‌ زستان چی بکه‌ین؟

سه‌رۆک کۆماری تورکیا جه‌ختی کرد: وه‌ک ئۆباما، به‌ ترامپیشم وتووه‌ که‌ له‌ ئێران گاز نه‌کڕین له‌ کوێ بیکڕین، ئه‌گه‌ر له‌ ئێران نه‌کڕین زستان چی بکه‌ین؟

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ده‌یلی سه‌باح، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا یه‌کشه‌مه‌ دیسان ڕایگه‌یاند که‌ گه‌ماڕۆ له‌ یه‌کلایه‌نه‌کانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران په‌یڕه‌و ناکات.

سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌مباره‌وه‌ ڕوو له‌ ئه‌مریکا وتی: سه‌باره‌ت به‌ داواکاری ئه‌مریکا بۆ نه‌کڕینی نه‌وت له‌ ئێران ده‌بێت بڵێم که‌ باراک ئۆباماش پێشتر وه‌ها داوایه‌کی له‌ ئێمه‌ کردووه‌.

ئه‌ردۆغان زیادی کرد: ئێمه‌ له‌ کاتی ده‌وڵه‌تی پێشووی ئه‌مریکاشدا به‌ ئۆبامان وت که‌ گاز له‌ ئێران ده‌کڕین. ئه‌گه‌ر گاز له‌ ئێران نه‌کڕین له‌ کوێ بیکڕین؟ ئه‌گه‌ر گاز له‌ ئێران نه‌کڕین، زستان ده‌بێت چی بکه‌ین؟ شارۆمه‌ندانی ئێمه‌ ده‌که‌ونه‌ زه‌حمه‌ت. ئه‌مه‌شم به‌ ترامپ ڕاگه‌یاندووه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ سه‌رۆک کۆماری تورکیا چوارشه‌مه‌ ۳ی پوشپه‌ڕ له‌ میانه‌ی سه‌ردان له‌ ئه‌فریقا وتبووی: ئه‌مریکا هاوپه‌یمانی ستراتیژیکی ئێمه‌یه‌، به‌ڵام ئێمه‌ هاوپه‌یمانی ستراتیژی دیکه‌شمان هه‌یه‌ که‌ ناتوانین به‌ هۆی یه‌کێکیانه‌وه‌، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌وی دیکه‌ ڕابگرین.

News Code 20626

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =