سوپای سووریا نزیکه‌ باشوور لە بندەستی داعش ڕزگار بکات

پێشڕەویی سوپای سووریا لە باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە و دۆزینەوەی مووشەکی ئەمریکی لە مۆڵگەکانی داعش گرینگترین هەواڵە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "الاعلام الحربی" بە ئاماژە بە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سووریا لە ناوچەی حەوزولیەرمووک، بڵاوی کردەوە: ئەو سوپایە لە شارۆچکەی شەجەرە لە هاوێری باکوورری رۆژئاوای دەرعا پێشڕەویی بەرچاوی بووە و مۆڵگەکانی داعش لەو شارۆچکەیەی گرتۆتە ژێر ئاگری قورسی مووشەکی و تۆپخانەیی.

سوپای سوووریا داعش‌ییەکانی لە ٤ گوندی شەجەرە، بەیت ئارە، کویا و عابەدین لە حەوزولیەرمووک گەمارۆ داوە و مۆڵگەی تەکفیرییەکانی لە هاوێری رۆژهەڵاتی و باکووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە گرتۆتە ژێر ئاگری قورس و وردە وردە لە ئازادکردنەوەی باشووری رۆژئاوای سووریا نزیک دەبێتەوە.

هەروەها سەرچاوەگەلی سووری لە دۆزرانەوەی مادەی تەقەمەنی و مووشەکیی تاوی بەرهەمی ئەمریکا لە مۆڵگە دەستبەسەر دا گیراوەکانی داعشی لە ماوەی پێشڕەوییەکان هەواڵیان دا.

ئەوە لە کاتێکدایە کە سوپای سووریا پێشتر شارۆچکەگەل و گوندەکانی دەرعای ئازاد کردووە و بە سەر لە سەدا ٩٨ی ئەو ناوچانەدا زاڵ بووە و داعشییەکانی لە ڕووبەرێکی کەم و بەرتەسکدا لەو ناوچەیە گەمارۆ داوە.

لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەگەلی سووری ڕایانگەیاند: گرووپه‌ چەکداره‌کان لەناوچەکانی بریقە و بەئێر عەجەم لە قەنیترە، چەکی قورس و کەم مەودای خۆی لە پێناو تەواوکردنی ڕێککەوتنی بەرژەوەندیی دوو لایەنە لە هاوێری ئەو پارێزگایە ڕادەست کردووە و هۆی دواخستنی ڕەوتی ڕادەست کردنی چەکەکان دەگەڕێتەوە بۆ ڕێژەی زۆری چەکە هومار کراوەکان لەو ناوچانەی کە گرووپگەلی چەکداری لێیە، بە تایبەت لەو دوو شارۆچکەیە و جەباتا خەشب لە بەشی باکووری.

ئەو سەرچاونە ئاماژەیان بە هەڵکردنی ئاڵای سووریا لە سەر بینای قەزای خەشنیە و بازگەی قەسییە لە پارێزگای قەنیترە پاش زاڵ بوونی سوپای سووریا کرد و هەروەها لە دۆزرانەوەی چەندین گۆڕی بە کۆمەڵ لە ناوچە هەڵکەوتووەکان لە نێوان زەعفەرانییە و تەلبیسە لە هاوێری باکووری حومس هەواڵیان دا.

سوپای سووریا مۆڵگەی تیرۆریستانی لە مەزراکانی دەحرووج و عەلیوی لە باشووری لەتامەنە لە هاوێری باکووری حەما کردۆتە ئامانج.

News Code 20622

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =