مووشەکە هاوێژراوەکان لە بامولمەندەب و دەریای سوور هی ئێران نەبووە

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس وتی: هیچ مووشەکێک لە بابولمەندەب و دەریای سوور هی ئێران نییە و ئەو مووشەکانە کە هێرشیانە کردە سەر پاپۆڕەکانی عەرەبستان، هی گرووپە هاوزمانەکانی عەرەبستانییەکان بوون.

حشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە هۆکارەکانی وەڵامی سەردار قاسم سڵێمانی بە هەڕشەکانی ترامپ وتی: پرسی وەڵامدانەوەی سەردار قاسم سڵێمانی بە ترامپ، هەنگاوێکی ڕاستەقینە بوو کە هەڵگیرا؛ هەر لە سەرەتاوە نابووایە سەرۆک کۆمار لە گەڵ ترامپ شەڕە قسەی بکردایە.

نوێنەری خەڵکی ئیسلام ئاوای ڕۆژاوا لە مەجلیسی شوورای ئسیلامی درێژەی دا: ئەو پرسە چەند هۆکاری هەبوو، یەکەم ئەوەی کە جۆری ئامانجدانەری ئێران لە گەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی جیاوازە، ئاڵبەت ئەمریکییەکان بە دوای نیشان دانی توانی سەربازی خۆیانن تا بەر بە بەزینی هێژمۆنی ئەمریکا بگرن و ترامپ ڕێک ئەوەی بۆ بەرەو پێش بردنی ستراتیژییەکانی گرتووەتە بەر. شرۆڤەی هەڵەی ڕاوێژکارانی توندڕەوی ترامپ لە ئەمریکا ئەوەیە کە ئەگەر باسی دۆخی سەربازی بکرێت، ئەمریکییەکان قسەی یەکەم بکەن، هەر بۆیە ترامپ تێدەکۆشێت بە شێوەی هەڕەشە سەبارەت بە هەوڵی سەربازی قسە بکات.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شوورای ئیسلامی ئاشکرای کرد: عەرەبستان بە دوای هەڵاتن لە دیمۆکراسییە و هەر چی بشێوی و ئاڵۆزییە کە ئەنجامی دەدات لە پاڵپشتی لە داعشەوە بگرە تاکوو هێرش بۆ سەر یەمەن، بە هۆی هەڵاتن لە دیمۆکراسییە.

فەلاحەت پیشە وتی: ڕژێمی زایۆنی بۆ بە عێبری کردنی ناوچە داگیرکراوەکان پێویستی بە کەشی ئەمنیەتی هەیە؛ ئەم سێ ئامانجە، ئامانجە سەربازی و ئەمنییەتییەکانن، لە حاڵێکدا کە ئامانجدانەری کۆماری ئیسلامی ئێران، گەشە و ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەی ڕۆژهەلاتی ناڤینە.

ناوبراو وتیشی: کۆماری ئیسلامی تەنانەت لە کاتی هەشت ساڵ شەڕی سەپێندراویشدا ستراتیژی سەقامگیریی شوێن دەگرت. سیاسەتمەدارەکانی ئێمە بە هۆی ئەوەوە کە خاوەن ستراتیژی جیاوازن، نابێ بە زمانیک قسە بکەن کە زمانیان، زمانی سەربازییە؛ بەڵکوو ئەبی سەربازانی ئێمە لەم بارەوە قسە بکەن.

سەردار سڵێمانی بە ئەمریکییەکانی وت کە شێوەی ئێران بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ ئەمریکا، شێوەی شەڕی نایەکسانە.

نوێنەری خەڵکی ئسیلام ئاوای ڕۆژاوا لە مەجلیسی شوورای ئیسلامی درێژەی دا: کاتێک سەردار سڵێمانی قسە دەکات، ئەو ڕاستیە بە ئەمریکییەکان دەڵێت کە شێوەی ئێران بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ ئەمریکا، شێوەی شەڕی نایەکسانە؛ شێوەی شەڕی نایەکسان، شێوەیەکە کە لە بوارە جیاوازەکانی بەرخۆدان دروست بووە و لە شەڕی ٣٣ ڕۆژە و کێشەکانی تری ئەمریکا و عەرەبستان لە ناوچەکە سەرکەوتووە.

فەلاحەت پیشە جەختی کردڵ جگە لە سەردار قاسم سڵێمانی ئەوەی بیر هێنایەوە کە سەردەمی شکست، کەم بوونەوەی هێزی ئەمریکا هاوکاتە لە گەڵ سەردەمی بە هێز بوونەوەی کۆماری ئسیلامی ئێران لە ناوچەکە. لە دۆخێکدا کە ئەمریکییەکان لە سەرووی ٤٤ وڵاتی جیهان نەیانتوانی لە گەڵ داعش شەڕ بکەن، ئەوە ئێران بوو کە لە سنووری سومار، یەکەم جار داعشی شکست دا و ڕووسەکان لە ناوەڕاستی ڕێگا یارمەتی ئێرانیان دا.  

هۆکاری ئەوەی کە لە جیاتی فەرماندەی گشتی سوپا، فەرماندەی سوپای قودس وەڵامی ترامپی دایەوە

ناوبراو وتی: هۆکاری ئەوەی کە سەردار قسم سڵێمانی وەڵامی ترامۆ دایەوە و تەنانەت فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران وەڵامی ترامپی نەدایەوە، ئەوەیە کە ئێمە لە سەر ئەو باوەرەین کە ترامۆ لە گۆڕەپانێکی خەیاڵیدا لە گەڵ ئێران قسە دەکات؛ سەربازانی ئەمریکی گۆڕەپانە ڕاستەقینەکان دەرک کردووە و ئێمە لە ئەوێ شکستی ئەمریکییەکان و سەرکەوتنی ئێرانییەکانمان بینی.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شوورای ئیسلامی ئاشکرای کرد: هەڕەشەی قاسم سڵێمانی، هەڕەشەیەک بوو کە بە لایەنە بەرانبەرەکەی بڵێت کە هەڵە نەکات، لە بەر ئەوەی کە ئەمریکییەکان هەڵە نەکەن و ڕاستییەکانی گۆڕەپانی شەڕ بزانن.

فەلاحەت پیشە بە جەخت لە سەر ئەوەی کە لە بواری ستراتیژی سیاسی ئێران و ئەمریکا ستراتیژی شەڕ لە گەڵ یەکتر نییە، ئاشکرای کرد: ستراتیژی بریتییە لە بواری جیاواز لەوانە هەڵوێستەکانی سەربازان و سیاسییەکان کە لە سەرووی هەڵوێستەکانە. لە سەر ئەو باوەڕەم لە ئاستی ستراتیژی، ئێران و ئەمریکا ستراتیژی شەڕ لە گەڵ یەکتریان نییە، بەڵام لە بەر ئەوەی کە کەناڵە دیپلۆماتیکەکان لە نێوانیاندا بەستراوە، هەڵوێستی توند لە نێوانیاندا دێتە ئاراوە.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شوورای ئیسلامی بە جەخت لە سەر ئەوەی کە جیهان ئیزنی ئاڵۆزیی زیاتر ناداتە ئەمریکییەکان، وتی: ئەو گۆڕانکارییانە کە لەم دواییانەدا ڕووی  دا، نیشانی دا کە بە ئاسانی دەتوانرێت ئاگر لە ناوچەیەک بەر بدرێت. سەردەمانێک تەنیا ڕێگەی گشاری ئێران بەس تەنگەڵاوی هورموزی دوو مایلی بوو کە زیاتر لە سەدا ٦٠ ی وزەی جیهان لەوێوە تێدەپەرێت، باڵام ئەمڕۆکە لە شوێنە جیاوازەکانی ناوچەکە، گرووپگەلێک هەن کە لە باری ڕاوێژکارییەوە، خۆیان بە مەدیونی کۆامری ئیسلامی دەزانن.

هیچ مووشەکێک لە بابومەندەب و دەریای سوور هی ئێران نییە بەڵام ئەو مووشەکانە هی ئەو شەڕکەرانەیە کە لە باری ستراتیژیکەوە، ئێران بە دڵسۆزی خۆیان دەزانن.

ناوبراو بە جەخت لە سەر ئەوەی کە هیچ مووشەکێک لە بابولمەندەب و دەریای سووری هی ئێران نییە، وتی: ڕاستی ئەوەیە کە ئەو گرووپانە کە ئاوەها مووشەکگەلێک نەرەو مووشەکەکانی عەرەبستان دەهاوێژن، گرووپگەلێکن کە دەزانن ئەگەر دوورگەی سەقامگیری ئێران، ناسەقامگیر بێت، داهاتووی ئەوانیش ڕوو لە لەناوچوون دەکات؛ ئەو گرووپانە هاوزمانی عەرەبستانییەکانن بەڵام دەزانن کە عەرەبستانییەکان، ڕەحم بە ماڵ و گیان و منداڵەکانیان ناکات.

News Code 20619

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =