فیلمی دەرهێنەرێکی کورد لە فستیڤاڵی فیلمی نۆروێژ نمایش دەکرێت

فیلمی گوڵ نسا یەکەم فیلمی درێژی دەرهێنەرێکی کورد لە سێهەمین خولی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی ڕیف لە نۆڕوێژ نمایش دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، فیلمی گوڵ نسا یەکەم فیلمی درێژی سەتار چەمەنی گوڵ، لە سێهەمین خولی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی ڕیف لە نۆڕوێژ نمایش دەکرێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، فیلمی گوڵ نسا لە لایەن خاتوو ویدا ساڵحییەوە نووسراوە. ئەم فیلمە لە بەشی کێبەرکێی فستیڤاڵی ڕیف بەشداری دەکات. 

ئم خولەی فستیڤاڵی ڕیف ۳٦ کورتە فیلم و فیلمی سینەمایی لە وڵاتانی وەک ئێران، ئەمریکا، بڕازیل، فەڕەنسا، ئیتالیا، کۆریای باشوور و ئیمارات تێیدا کێبەرکێ دەکەن.

فستیڤاڵەکە لە میانەی ڕۆژانی ٨ بۆ ۱۲ی ئاگوست لە ناوچەی گەشتیاری ئینیا بەڕێوە دەچێت. فیلمی گوڵ نسا چوارجار لە فستیڤاڵە جیهانییەکان بەشداری کردووە و پێشوازی لێکراوە. پێشتر فیلمەکە خەڵاتی زێڕینی فستیڤاڵی فیلمی هوستون لە ئەمریکای مسۆگر کردووە.

فیلمی سینەمایی گوڵ نسا باسی ئازارەکانی ژیانی کچێکی ئەفغانی بە ناوی گوڵ نسا دەکات و کێشە و ئاستەنگەکانی بە وردی دەخاتە بەردەست. فیلمەکە لە لایەن کۆمپانیای فلیم سازی ستاک فیلمی سنە بەرهەم هاتووە.

News Code 20616

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =