تاکوو کۆتایی ساڵ ٥۰ پێشانگا لە گەلەری سورەی سنه بەڕێوە دەبەین

بەرپرسی بەشی هونەرە جوانەکانی حەوزەی هونەری کوردستان لە بەڕێوە چوونی ٥۰ پێشانگای هونەری تاکوو کۆتایی ئەمساڵ هەواڵی دا.

وریا هاشمی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی مێهر وتی: یەکێک لە کارەکانی حەوزەی هونەری چالاکی گەلەری سوورەیە. ئەم گەلەرییە یەکێکە لە باشترین گەلەرییەکانی ئێران کە بەستێنی بۆ گەشەی هونەری کوردستانیش خۆش کردووە.
وتیشی: بەو بەرنامانەی دامان ڕشتوە پێشبینی دەکەین تاکوو کۆتایی ساڵ ٥۰ پێشانگا لە گەلەری سورەی سنە بەڕوە ببەین. پشتیوانی لە پێشانگای هونەری ناوخۆ و دەرەوەی پارێزگاکە و دانوستانی نێوان هونەرمەندەکان ئامانجێکی دیکەی ئێمەیە کە هەوڵی زۆرمان بۆ داوە.
بەرپرسی بەشی هونەرە جوانەکانی حەوزەی هونەری وتی: پێکهێنانی یانەی عەکاسی، پەرەدان بە ماڵیکاریکاتر، پشتیوانی بەرهەمە هونەرییەکان، چاپی ئاسەوارە هونەرییەکان، گرنگی دان بە داهاتی هونەری، فستیڤاڵ و پێشانگا بەڕێوە بردن و بەستێن خۆش کردن بۆ هونەرمەندانی لاو ئامانجی سەرەکی ئێە بووە کە زۆربەشی تاکوو ئێستە ئەنجام بووە.
ئەو ئاماژەی دا: حەوزەی هونەری بە ئامانجی پڕ کردنەوەی کاتی منداڵان و میرمنداڵان بە بەشداری مامۆستایانی ناسراو وانەی هونەری وەک خۆشنووسی، نیگارکێشی، وێنەگرتن و کاریکاتری بەڕێوە بردووە و بەردەوامیش دەبێت لەم کارانەی خۆی.
هاشمی وتی: بێجگە لەم چالاکیانە حەوزەی هونەری ڤۆرکشاپی نیگارکێشی، خۆشنووسی و وێنەگری بە بەشداری مامۆستایانی ناسراوی ئێرانی بەڕێوە بردووە کە کاریگەری باشی بە سەر کوالێتی هونەری کوردستاندا بووە.
News Code 20613

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =