کۆگایەکی گەورەی چەک لە ئەنبار دۆزرایەوە

وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند کە لە پارێزگای ئەنبار گەورەترین کۆگای چەک و تەقەمەنی تیرۆریستەکان دەستی بەسەردا گیراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلنەشرە، وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند: هێزەکانی هەواڵگری عێراق توانیانە بە پێی ئەو زانیاریانەی بە دەستیان هێنابوو، گەورە ترین کۆگای چەکی گرووپی تیرۆریستی داعش لە ناوچەی ختیلە لە پارێزگای ئەنبار بدۆزنەوە.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکە هاتووە: لە نێو چەکەکان ژمارەیەکی زۆر خومپارە، مووشەک، هاوەن و تەقەمەنی و چەکی دیکە هەبووە. 

هێزە عێراقییەکان زۆر پێشتر لە ئێستا ئۆپراسیۆنی دۆزینەوە و لەناو بردنی پاشماوەکانی داعشیان دەست پێ کردووە کە زیاتر لە پارێزگای ئەنبار خۆیان حەشار داوە.

News Code 20612

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =