هێرشی داعش بۆ سەر سویدا بە فەرمانی ئەمریکییەکان بوو

سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی لوبنان ڕایگەیاند کە گرووپی تیرۆریستی داعش لە بنکەکانی نزیک بە ئەمریکییەکان بۆ هێرش بۆ سەر سویدا کەڵکیان وەرگرت کە بە هۆیەوە، لانیکەم ٢٥٠ کەس گیانیان لە دەست دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەلال ئەرسەلان سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی لوبنان لە وتووێژ لە گەڵ مەیادین ئاشكرای کرد: ئەو هێرشانەی کە گرووپی تیرۆریستی داعش لە باشووری سووریا ئەنجامی دا بە فەرمانی ئەمریکییەکان بوو و تیرۆریستەکانی بۆ هێرش بۆ سەر سویدا لە بنکەکانی نزیک بە ئەمریکییەکان کەڵکیان وەرگرت.

ناوبراو بە وتنی ئەو باسە زیادی کرد:داعش و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە دوایین هەناسەکانی دەکێشن بە ئەمەشەوە واشنتۆن نایەوێت تیرۆریستەکان لە ئەو ناوچانەی کە تێیدان بکشێنەوە و ئامانجەکەشی پاڵشپتی لە ئیسرائیلە کە شکستی هێناوە.

ئەرسەلان بە ڕاگەیاندنی ئەوە کە بەردەوام لە گەڵ بەشار ئەسەد پێوەندی هەیە وتی: بەشار ئەسەد لە هەڵوێستی نەگۆڕ و پتەو و یەک لای خۆی سەرکەوتووە.

News Code 20610

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =