مەرجەعی باڵای شیعە و داڕشتنی نەخشەرێگەی نوێ بۆ داهاتووی عێراق

مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق لەم دواییەدا وێرای ڕاگەیاندنی کەڵکەڵگەلی خۆی بۆ هەڵومەرجی ئێستای عێراق، کۆمەڵێک رێنوێنیی سەبارەت بە بژێرەکانی پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتوو و بەرپرسایەتیان ئاراستە کردووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – ڕامین حسێن ئابادیان: ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق بۆ جارێکی دیکە لە رێگەی نوێنەرانی خۆی ڕوانیویەتییە پرسی رۆژی ئەو وڵاتە و وێرای ڕوون کردنەوەی بژێرەگەلی پێویست بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتوو، بۆ جارێکی دیکە جەختی لە زەروورەتی چارەسەریی ئاستەنگ، کێشە و پرسەکانی ئێستای عێراق بە تایبەت لە پرسە هاوپەیوەندەکان بە گەندەڵیی ماڵی و ئیداری کردەوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا شێخ مەهدی کەربەلایی نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی لە وتاردانی نوێژی هەینی ڕایگەیاند: هەمووان بە باشی ئاگاداری دۆخی وڵات، قەیرانەکان، ململانێ و کێشەکانن. مەرجەعیەت پێشتریش پێشبینی کردبوو کە لە ئەگەری هەڵنەگرتنی هەنگاوی جیدی و ڕاستەقینە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و وەدی هاتنی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، دۆخی وڵات بە ئەنجامی ئێستای دەگات.

وتاردەری نوێژی هەینی کەربەلا بە ئاماژە بەوەی کە مەرجەعیەت گەلی جار ئامۆژگاریی بەرپرسانی کردووە کە بەرپرسایەتییە گرینگەکانی خۆیان بە دروستی ڕاپەڕێنن، وتی: "بەرپرسان دەبێ خۆیان بە دوور بگرن لە ناکۆکی و ناتەبایی لە پرسی کەسێنی و تایفەیی و لە پێناو وەدی هێنانی ئاسوودەیی ئابووری و پێشکەوتن هاوڕا بن". ناوبراو بە ئاماژە بە پێشنەچوونی کاروبارەکان بە پێی پێشبینیی مەرجەعیەت، وتیشی: "ڕەنج و سەخڵەتیی هاووڵاتیان بە هۆی تێوەگلانی هەمووانی لە گەندەڵیی ماڵی و ئیداری لە دامودەزگا دەوڵەتییەکان درێژەی دەبێت".

نوێنەری مەرجەعیەتی عێراق وێڕای ئاراستەکردنی چەندین پێشنیار زیادی کرد: ئەمڕۆ بە ئاوردانەوە لە ڕووداوەکان و ئەوەی بە سەر خۆپیشاندەران، هێزەکانی ئاسایش و دارایی تایبەتی و گشتیدا هاتووە، دەبێ بە پەلە بابەتەکانی خوارەوە جێبەجێ بکەن:

یەکەم، دەوڵەتی ئێستا دەبێ ئەو داخوازیانەی خۆپێشاندەران کە جێبەجێ کردنیان مومکینە بە پەلە وەدی بێنن و ناڕەزایەتییەکان کەم کەنەوە.

دووهەم، دەوڵەتی داهاتوو دەبێ لە خێراترین زەمانی مومکیندا بە کەسانی کارامە و بە یاساگەلێکی دروست پێک بێت.

شێخ مەهدی کەربەلایی ئاماژەی بەوەش دا: دەوڵەتی داهاتوو دەبێ بۆ وەدی هێنانی ئەو خاڵانە بە پێی ڕەچاوکردنی بابەتەکانی خوارەوە بجووڵێتەوە:

۱) ئاراستەکردنی پڕۆژەیاسایەک کە دەستەبەرکەری چاکسازی یان هەڵوەشێنەرەوەی یاساگەلێک بێت کە لە بەرژەوەندیی لایەنە تایبەتییەکانە.

۲) ئاراستەکردنی پڕۆژەیاساگەلێک بە پەرلەمان بۆ هەموارکردنی کەلێنەکانی ناو دەستوور بە مەبەستی پێشگری لە کەڵک‌ئاوەژوویی گەندەڵکاران.

۳) چاوەدێریی هەمە لایەنە بە سەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی وەزیران و دامەدەزگاکانی دیکەی دەوڵەتی بە تایبەت پۆستە باڵاکان. لەوبارەیەوە نابێ مۆڵەت بدەن کەسانێک کە تۆمەتی گەندەڵیان لە سەرە و بەهرە لە پۆست و پێگەی دەوڵەتی دەبەن، بۆ ئەو پۆستانە هەڵبژێردرێن.

۴) پەنابردنە بەر دیوانی چاودێری بە سەر کاروباری ماڵی، بۆ لێکدانەوەی حسێبگەلی کۆتایی هاوپەیوەند بە بوودجەی ساڵانی ڕابردوو کە بە وەزارەتخانە و پارێزگاکان تەرخان دراوە و ڕاگەیاندنی ئەنجامی ئەو ڕەوتە بە ڕوونکاریی تەواوەوە.

لێدوانەکانی نوێنەری مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق لە لایەن بەرپرسان و کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق و لەوان سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی پێشوازیی زۆری لێ کرا. حەکیم بە دەرکردنی پەیامێک پێشوازیی تایبەتی کرد لە پێشنیار و لێدوانەکانی مەرجەعیەتی عێراق و ڕایگەیاند "ڕەوتی حیکمەی عێراق بە تەواوەتی لایەنگریی خۆی بۆ وتە و هەڵوێستە ئاراستەکراوەکان لە لایەن مەرجەعیەتی باڵای ئایینی سەبارەت بە دۆخی ئێستای عێراق ڕادەگەیێنێت". هاوکات حەیدەر عەبادی لایەنگریی تەواوی خۆی بۆ ئەو لێدوانانە دەربڕی.

ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ئەوە یەکەم جار نییە کە مەرجەعیەتی عێراق زەروورەتی بەرەنگاربوونەوەی گەنەدەڵی، وەدی هاتنی دادپەروەری و چارەسەریی کێشيکان و پرسە کۆمەڵایەتییەکان وەبیر دەهێنێتەوە. پێشتریش ئایەتوڵڵا سیستانی بە شێوەی فەرمی و ئاشکرا بەیاننامەگەلێکی سەبارەت بە دۆخی عێراق دەرکردووە و تێیدا وێرای خستنەڕووی دۆز و داخوازیی خەڵکی، رێنوێنیگەلێکی بۆ دەرچوون لە دۆخی ئێتسا ئاراستە کردووە.

بۆ وێنە بەیاننامەی سێ مانگ لەەو پێشی مەرجەعی باڵای عێراق جەختی لە زەروورەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، خۆبواردن لە تایفەگەری، وەدی هێنانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و سڕینەوەی هەژاری و هەڵاواردن کردبوو. بەر لەوەش زۆر جار ئەو پرس و کێشانە لە لایەن مەرجەعیەتی باڵای عێراقەوە خراوەتە ڕوو.

هەر بۆیە ڕاوێژی پڕگلەیی نوێنەری مەرجەعیەت و نموونە هاوشێوەکانی دیکەی دەربڕی ئەو ڕاستییەیە کە ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی عێراق ڕەزامەندیی ئایەتوڵڵا سیستانیی لە سەر نەبووە و مەرجەعیەت لە بەهانەدانی بەرپرسانی عێراق بە رێنوێنییەکانی ڕابردووی تەواو ناڕازییە.

هۆکاری سەرەکیی ئەو پرسەش بۆ هەڵنەگیرانی هەنگاوی جیدی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و وەدی هێنانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە. سەرەڕای هۆشداری زۆری مەرجەعیەتی عێراق، شایەدی ئەوەین کە دامودەزگا جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتە لە دەزگا سیاسی و سەرباییەکانەوە گەلی جار کەوتۆتە بن دەستی دارودەستەی بە جێ ماوەت ڕژیمی بەعسی و ئەوە لە کاتێکدایە کە هیچ هەڵوێستێکی پراتیگی لە لایەن دەوڵەت و پەرلەمان بۆ پاککردنەوەی دەزگا جۆاروجۆرەکان لە گەندەڵیی بە جێ ماوەی ڕژیمی بەعسی هەڵنەگیراوە.

جگە لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پێویستی وەدی هێنانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی لە وڵاتدا، مەرجەعیەتی عێراق جەختی لە خۆبواردن لە هەر جۆرە ناکۆکیی کەسێنی، سیاسی -  حزبی و تایفی کردووە. ئەگەر حزب و گرووپگەلی سیاسیی عێراق ئەو رێنوێنیانە لە گوێ بگرن، تێدەگەن کە وەدی هاتنی دۆزی ڕەوای خەڵکی و داخوازییە بە حەقەکانیان لەو رێگەوە تێدەپەڕێت.

ناکۆکیی سیاسی – حزبی و هۆزی و تایفیی و کەسێنی گەورەترین لەمپەرە لە بەردەم هاوڕیزیی نیشتمانی و یەکگرتوویی گشتی و لە ڕاستیدا سەرچڵی تەواو پرسەکانی عێراقە. ئەوە هەمان ئاماژەی وردبینانەیە کە مەرجەعیەتی باڵای شیعە جەختیان لە سەر کردووە. لەوبارەیەوە سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی بیری هێنایەوە: یەکگرتوویی، تۆکمەکردنی یەکپارچەیی، هەنگاونان بەرەو ڕەوتە بان ئیتنیکی و بان ئایینییەکان زەروورەتەکانی ئێستای عێراقن.

هەروەها چارەسەریی کێشە و دۆزی خۆپیشاندەرانی عێراق بەردەوام بەشێک لە کەڵکەڵە و نیگەرانییەکانی مەرجەعیەتی باڵای عێراق لە قۆناغی ئێستاکە بووە و هەر خۆی لە هێڵی پێشەوەی وەدی هاتنی داواکاریی خەڵکی شان بە شانیان وەستاوە و هەر ئەوەش بۆتە هۆی دامرکانەوەی ناڕەزایەتییەکان.

مەرجەعیەتی باڵا باش دەزانێت کە بەرزبوونەوەی ناڕەزایەتییەکان و درێژەی بشێوییەکان لە جێ جێی ئەو وڵاتە دەتوانێ بەهرەوەرگرتنی لایەنە دەرەکی و پاشماوەکانی ڕژیمی بەعسی بە دواوە بێت و پاشهاتی ترسێنەری بۆ داهاتووی سیاسیی عێراق لێ بکەوێتەوە، هەر بۆیە خۆی هەنگاو دەنێتە مەیدانی داخوازییەکانی خەڵکی و بەرپرسانی عێراقی لۆمە دەکات.

وەستان لە ڕیزی خۆپیشاندەران و پاڵپشتی کردن لەوان تەواو هۆشیارانە و ژیرانەیە کە مەرجەعیەتی باڵا و هاوکات حزب و ڕەوتەکانی وەک ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی گرتوویانەتە بەر. ئەو هەنگاوە ژیرانە وێرای دامرکاندنەوەی خۆپێشاندەران،  هاوکات بۆتە هۆی ئەوەی کە خۆپیشاندەران پاڵپشتانی ڕاستەقینەی خۆیان بناسنەوە و خۆیان لە داوی هەڵپەرەستانی ناوخۆیی و بیانی بپارێزن و هەر ئەوەش دەبێتە هۆی دابین بوونی ئاسایشی نیشتمانی عێراق.

هاوکات، مەرجەعیەتی عێراق نیشانی داوە کە هەستیاریی تایبەتی لە سەر بژێرەی پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتوو و هەروەها ئەرک و بەرپرسایەتییەکانی ئەو دەوڵەتە هەیە. هەموارکردنی لاوازییەکانی یاسایەک کە رێ خۆش دەکات بۆ هاتنە سەرکاری گەندەڵکاران و هەروەها داسەپاندنی جاودێری بە سەر میکانیزمی هەڵبژاردنی کەسایەتییەکان بۆ پۆستە سیاسی و سەربازییەکان بەشێکە لە گرینگترین ویستەکانی مەرجەعیەتی عێراق لە دۆخی ئێستاکە.

ڕاستییەکەی ئەوەیە کە لە ڕوانگەی مەرجەعیەت، گەندەڵی لە دامەزراوە دەوڵەتی و نادەوڵەتییەکان لە هەڵاواردنی نێوان گرووپگەل و ڕەوتە سیاسییەکان و هاوکات لە ئاژاوە و دووبەرەکییەکان دێتە دەرێ. هەر بۆیە لێرەدا هەموار کردنی یاسا و دەستوور بە بڕوای مەرجەعیەت لە یەکەمایەتیی کارەکانە.

ئەگەر دەوڵەتی داهاتوو ئەو کەلێنە یاساییە چارەسەر و هەموار بکات و هەروەها بە داسەپاندنی جاودێری بە سەر دەزگا جۆراوجۆرەکانی ژێر فەرمانی خۆی، رێگەی گەیشتنی کەسانی گەندەڵکار بە پۆست و دەزگاکان دابخات، بی شک ئەو دەسکەوتە لە سای مەرجەعیەتی باڵا و رێنوێنییەکانی بەڕیزیان مسۆگەر بووە.

News Code 20608

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =