کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی نه‌ناسراو لە نزیکی حه‌میم

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە میانەی ڕاگەیەندراوێک لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە نزیک بنکەی سەربازی حەمیم لە سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە میانەی ڕاگەیەندراوێکدا لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە نزیک بنکەی ئاسمانی حەمیم لە لازقییەی سووریا هەواڵی دا کە فڕۆکەکە بە دستی هێزە ڕووسییەکان کراوەتە ئامانج.

لەم ڕاگەیەندراوە هاتووە: لە میانەی لێدانی ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە هیچ زانێک و کوژاوێک ڕووی نەداوە.

ئەمە یەکەم جار نییە کە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە نزیک بنکەی ئاسمانی حەمیم دەکەوێتە خوارەوە لە حەفتەی ڕابردوو دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان خراوەتە خوارەوە

وزارەتی بەرگری ڕووسیا ئاماژەی داوە کە کەسانی چەکدار ئەم فڕۆکانە بە کار دێنن

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە ئەم فڕۆکانە لە لایەن گرووپە چەکدارەکانی نزیک بنکەی ئاسمانی حەمیم لە دژی ڕووسیا بەکار دێن.

News Code 20606

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =