کاتی پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق ڕاگه‌یێندرا

سەرکردەیەک لە هاوپەیمانى فەتح کە هادى عامرى سەرۆکایەتى دەکات ڕایگەیاند که‌ پێکهێنانى حکومەتى نوێ لە بەغدا بۆ مانگى ئەیلولى داهاتوو دوادەکەوێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ئێن ئارتی،  عامر ئەلفایز، پەرلەمانتارى پێشووى عێراق و سەرکردە لە هاوپەیمانى فەتح ڕایگەیاند: پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق دەکەوێتە مانگى ئەیلولى داهاتوو.

وتیشی: ئاشکراکردنى ئەنجامى ژماردنەوە و جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکان دەکەوێتە سەرەتای مانگى ئاب و کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانیش ناوى پەڕلەمانتارە سەرکەوتووەکان پەسەند دەکات و دەرگاى تانە دەکاتەوە بۆ ئەوانەى دەرنەچوون و دواى نزیکەى ١٥ ڕۆژیش دادگاى فیدراڵى پەسەندیان دەکات.

عامر ئەلفایز، ئاماژەى بەوەشدا دواى پەسەندکردنى ناوەکان، سەرۆک کۆمار داوا لە پەرلەمانى نوێ دەکات کۆببێتەوە و سەرۆکێک بۆ خۆى هەڵبژێرێت، بەوجۆرە مانگى داهاتوو بۆ ڕێکخستنى دانیشتنى یەکەم و هەڵبژاردنى سەرۆکى پەڕلەمانى نوێ دەبێت.

ئەو ئەندام پەرلەمانەى پێشووى عێراق ئەوەشى ڕوونکردەوە که‌ پەڕلەمان، کاندیدى سەرۆک کۆمار پەسەند دەکات، ئەویش داوا لە سەرۆک وەزیرانى داهاتوو دەکات حکومەتەکەى پێکبهێنێت و وەزیرەکانى دەستنیشان بکات.

لە ١٢ى ئایارى ئەمساڵ هەڵبژاردنى پەڕلەمانى لە عێراق بەڕێوەچوو، بە هۆى ساختەکارى لە هەڵبژاردنەکاندا و دووبارە ژماردنەوە و جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکان و دەست پێکردنى خۆپیشاندانەکانى ناوەڕاست و باشورى وڵات پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت لە بەغدا دواکەوت.

News Code 20604

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =